AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٧ ٠٧:١٠

حەماس و ئیسڕائیل ڕێککەوتن؛ دیلەکان ئازاد دەکرێن

حەماس و ئیسڕائیل ڕێککەوتن؛ دیلەکان ئازاد دەکرێن

برووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە پێشنیارەکەی ترامپ بۆ ئاگربڕ قبووڵ دەکەن و لەگەڵ ئیسڕائیل ڕێکدەکەون بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: گەیشتن بە ڕێککەوتنێک ڕادەگەیەنین کە دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە و کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان و هاتنە ناوەوەی یارمەتی [مرۆیی] و ئاڵوگۆڕی دیلەکان.

بزووتنەوەی خۆڕاگری ڕایگەیاند: هەوڵەکانی قەتەر، میسر و تورکیا وەک وڵاتانی ناوبژیوان بەرز دەنرخێنین، هەروەها هەوڵەکانی سەرۆک ترامپ کە هەوڵدەدات دواجار کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.

News ID 57130

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha