ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا وێنای دەیان سالەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەربوونی سەربازی، زاڵبوونی هەواڵگرانە و کۆنتڕۆڵی بەربڵاوی هەڵوەشاندەوە و هاوکات لایەنی دزێو و شەڕئاژۆ و جەنایەتەکاری ئەو ڕژیمەی ئاشکرا کرد.
بەو بۆنەوە و هاوکات لەگەڵ دووەمین ساڵوەگەری ئەو ئۆپەراسیۆنە گفتوگۆیەکمان لەگەڵ سەلام عادڵ و کیان ئەسەدی (شرۆڤەگەرانی سیاسی عێراقی)، محەمەد مەشیک (کارناسی یاسای نێودەوڵەتی لە لوبنان) و زێنەب ئەسغەریان (کارناسی باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئێران) ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە.
گەردلوولی ئەقسا: لەدایکبوونەوەی بەرخۆدان و هوشیاری سیاسی
سەلام عادڵ وتی: گەردەلوولی ئەقسا تەنیا ڕووداوێکی سەربازی نەبوو، بەڵکوو ساتەوەختی دابڕان لە سیستەمی میدیایی و هێژمۆنیایەکی سیاسی بوو کە تلاڤیڤ دەیان سال هەوڵی بۆ دابوو. ئەوی لە 7ی ئاکتەوبر ڕووی دا، فەلەستینی گەڕاندنەوە بۆ ناوەندی ویژدانی مرۆیی و درۆیینبوونی وێنایەک کە داگیرکەران لە خۆیان وەک قوربانی نمایشیان دابوو. لەو سۆنگەوە بەرەیەکی ڕای گشتی جیهانی سەری هەڵدا کە جەنایەتەکانی داگیرکەران ڕەت دەکاتەوە و دژی هەڵاواردن و کۆمەڵکوژی وەستاوە.
وتیشی: ئەم ئۆپەراسیۆنە جیهانی بە ئاراستەی سیستەمێک لە ستاندارد و بەهای چەندڕەهەندانە بە سەرکردایەتی خڵکی باشووری جیهاندا برد، بۆ وەی لە دژی ستانداردی دووفاقەی ڕۆژئاوایی بوەستن و دادپەروەری لە گۆشەنیگای کۆگری مرۆییەوە پێناسە بکەن، نەک لە ڕێگەی پێوەرەکانی وەک پارە، دەسەڵات و چەکەوە.
ئەو شرۆڤەگەرە عێراقییە لای وایە کە پاش ئەو ئۆپەراسیۆنە، بەرەی بەرخۆدان هاوئاهەنگتر و تەکوزانەتر بووە، چونکە ئایدیای "یەکگرتوویی بەستینەکان؛ یەکگرتوویی مەیدانەکانە" لە دروشمێکی سیاسییەوە بووە واقیعی ئۆپەراسیۆنیی یەکپارچە و ڕژیمی زایۆنی خلوور کرایەوە بەرەو داڕمانی بەردەوام.

گەردەلوولی ئەقسا ئاگری بەردایە ڕژیمی زایۆنی
کیان ئەسەدی وتی: گەردەلوولی ئەقسا، بەرەی فەلەستینی لە پرسێکی خۆجییەوە کردە پرسێکی جیهانی و لەو ڕیگەوە، خەڵکی فەلەستین پێگەی سروشتی خۆیان لە ویژدانی مرۆییدا دۆزیەوە و بۆ جارێکی تر مافی چارەی خۆنووسیان وەک مافێکی تایبەتی فەلەستینی وەبیری جیهان هێنایەوە.
وتیشی: ئەو ئۆپەراسیۆنە تەنیا ڕووداوێکی مەیدانی فەلەستینی نەبوو، بەڵکوو بوومەلەرزەیەکی سیاسی و ستراتژیک بوو کە هاوکێشەی شەڕی لە ناوچەدا گۆڕی و نادروستبوونی گێڕانەوەی ئیسرائیلی ئاشکرا کرد و بوونی درۆیینی و چەوشەگەرانەی ئەو ڕژیمەی بە جیهان سەلماند و بووە هەوێنی ئاگایی و هوشیاری جیهانی.
بە وتەی ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە، لە دوای گەردەلوولی ئەقسا شەپۆلێکی ڕەفزگەرانە لە دژی داگیرکەران، نە تەنیا لای خەڵکی ئاسایی، بەڵکوو لە ناوەندە فەرمییەکان، زانکۆکان و میدیاکانی ڕۆژئاواش پەرەی سەند و گۆڕانێکی ئەخلاقی و ئاگایی جیهانیی لەدوای خۆی خەمڵاند. هەر بۆیە ئەوڕۆکە شایەدی شەپۆلێکی بێ وێنەی دژی زایۆنی لە ئاستی جیهانی و تەنانەت لای بەرپرسانی و بلیمەتانی ئەورووپی و ئەمریکایین.
دەسکەوتەکانی ئەو وەرچەخانە لە سیاسەتی ڕۆژی جیهان لە ئەنجامی گەردەلوولی ئەقسا، بە گوێرەی کیان ئەسەدی بریتین لە: یەکەم، داڕمانی پێگەی سیستەمی ڕۆژئاوایی لای خەڵکی جیهان؛ دووەم، داڕمانی سیستەمی تاکڕەهەندی جیهان بە سەرکردایەتی واشنتۆن؛ سێهەم، سازبوونی ئاگاییەکی جیهانی نوێ کە چیتر هێژمۆنی ڕۆژئاوایی بۆ پێناسەی خێر و شەڕ ڕەت دەکاتەوە و خوازیاری گۆڕینی یاساگەلی سیستەمی نێودەوڵەتی بەپێی دادپەروەری و نەک زۆرەملییە.

گەردەلوولی ئەقسا وێنەی "ئەرتەشی نەبەز"ی تێکڕووخاند
محەمەد مەشیک وتی: سەرەڕای کۆمەڵکوژی و کارەساتەکان بۆ خەڵکی مەدەنی لە پاش گەردەلوولی ئەقسا، ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕێخۆشکەر بوو بۆ پێکهاتنی بەرەیەکی جیهانی لە دژی سیاسەتە داگیرکارییەکانی تلاڤیڤ و دیتامن کە چۆن خەڵکی ئازادخوازی جیهانی هەمبەر بە سیاسەتی دزێوی وڵاتان بۆ پشتگوێخستنی مافی مرۆڤ و جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە بێدەنگ نەبوون و لە خۆپیشاندانی چەند ملیۆنیدا لە پایتەختەکانی جیهان دژی داگیرکاریی ئیسرائیل و دەستەوەستانی دەسەڵاتدارانی جیهانی دەنگیان هەڵبڕی.
ئەم کارناسە لوبنانییە، گۆڕانی بنەمایی لە تەکوزی جیهانی بە ئەنجامی ڕاستەوخۆی کاردانەوە جیهانییەکان بە جەنایەتی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە زانی و وتیشی: ئەو کاردانەوەیانە کەلێنی ئاشکرایان خستە گوتاری نەریتی ڕۆژئاوایی کە پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکات و دەرگایان لە ڕووی سیاسەتگەلێکی بێوێنە کردووە کە ڕەنگە لە داهاتوودا پاڵپشتی لە ئامانجی فەلەستین بکات.
مەشیک حوکمی دیوانی سزای نێودەولەتی لە دژی سەرکردەکانی ئیسرائیلی بیر هێنایەوە و جەختی کرد: پێدەچێ ئەم هەڵویستە جیهانییە ببنە هۆی گەڕانەوە و یارمەتیدان بە هاوکێشەی گوتاری نیودەوڵەتی سەبارەت بە پرسی فەلەستین بۆ مافی چارەی خۆنووسی و هاوکات تێکشکاندنی هەڵوێستی ڕۆژئاواییەکان بۆ درێژەی پاڵپشتیان لە ئیسرائیل.
گەردەلوولی ئەقسا شەپۆلێک لە ئاگایی و هاوڕیزی بەدواوە بوو

زێنەب ئەسغەریان وتی: دوو ساڵ پاش دەسپێکی شەڕ، غەزە بۆتە هێمای رابوونی جیهانی و ئەگەرچی ڕاپۆرتی بانکی جیهانی و یەکێتی ئەورووپا تەرکیزیان لە سەر زیانی 50 ملیاردی بە غەزە و ژێرخانەکانی ئەو کەرتەیە، بەڵام لە ئاستی ڕای گشتیدا، هەمان کارەساتی مرۆیی بۆتە هۆی گۆڕانێکی جیدی لە ڕوانگەی جیهانی هەمبەر بە پرسی فەلەستین.
وتیشی: ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە توێژینگەکانی کارنگی و ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەورووپا، نیشان دەدا کە شەڕی غەزە زیاتر لە هەر ڕووداوێی تر لە دوو دەیەی ڕابردوودا توانیویەتی ڕای گشتیی جیهانی هەمبەر بە داگیرکاریی ئیسرائیل وەئاگا بێنێت و میدیا سەربەخۆکان، تۆڕە زانکۆییەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی ئەورووپا و ئەمریکا ئەوڕۆکە ڕاشکاوانەتر باسی مافی فەلەستینییەکان دەکەن. هەر بۆیە ئەم گۆڕانە، جۆرێک بەئاگابوونەوەی جیهانییە کە شەرعییەتی سیاسی و ئەخلاقی ڕژیمی زایۆنی لە ئاستی نێودەولەتیدا لاواز دەکات.
ئەو کارناسە باڵایەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، لای وایە، بەرەی بەرخۆدان ئێستاکە لە قۆناغی سەرهەڵدانەوە و پێناسەی ستراتژیکدایە و ڕاپۆرتی توێژینگەی "ACLED" نیشان دەدا کە پاش 7ی ئاکتەوبر، گوشاری ئەمنی و سەربازی لە سەر تۆڕەکانی سەر بە ئێران زیاد کردووە، بەلام لە هەمان کاتدا، توانای ئەو بەرەیە بۆ مانەوە و خۆڕێکخستن پەرەی سەنەدووە، هەر بۆیە توێژینگەی سەدەی بیستەم، هاتۆتە سەر ئەو باوەڕەی کە بەرەی بەرخۆدان لەباری پێکهاتەوە قەت تێک ناشکێندرێت، بەڵکوو دابەش دەبێتە سەر کۆمەڵێک ئەکتەری خۆجێی و دەتوانێ پاش هەر پەلامارێک، ببووژێتەوە و سەر هەڵداتەوە.
Your Comment