AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٤ ١١:٠٧

نوێنەری جیهادی ئیسلامی لە ئێران بۆ مێهر:

ڕەزامەندیی مەرجدار؛ هێڵە سوورەکانی حەماس لە وەڵامدانەوە بە ترامپ

ڕەزامەندیی مەرجدار؛ هێڵە سوورەکانی حەماس لە وەڵامدانەوە بە ترامپ

نوێنەری جیهادی ئیسلامی لە ئێران بە ئاماژە بە وەڵامی بزووتنەوەی حیماس بۆ پلانی ئاگربڕی ترامپ لە غەزە، وتی: کشانەوەی یەکجاریی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە و چەکدانەنانی بەرخۆدان دوو هێڵی سووری حیماس لە وەڵامی بۆ پلانەکەی ترامپ بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ناسر ئەبووشەریف نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، لەبارەی وەڵامی حیماس بە "پلانی 20 بڕگەیی ترامپ بۆ غەزە"، وتی: وەڵامی حیماس بو پلانە، ڕەزامەندی و قبووڵ‌کردنێکی مەرجدارە و حیماس وێڕای ڕاگەیاندنی ڕەزامەندیی بۆ ئاگربڕی خێرا، ئاڵوگۆڕی ئەسیرانی زایۆنی و فەلەستینی، پەرەدان بە گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بە غەزە و ڕادەست‌کرانی ئیدارەی بەڕیوەبەریی غەزە بە دەوڵەتێکی تێکنۆکراتی فەلەستینی بە پاڵپشتیی ناوچەیی، جەختی لە 2 هەڵویستی سوور کردووە کە بریتین لە کشانەوەی یەکجاریی هێزەکانی زایۆنی و نەک قۆناغ‌بەقۆناغ و ناپابەندبوون بە چەکدانانی بەرخۆدان وەک پێش‌مەرجێک.

نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە ئێران سەبارەت بە دابەشکاریی بڕگە پەسندکراوەکانی ترامپ لە لایەن حیماس و بڕگە نەرێنییەکان، ڕایگەیاند: بڕگەکانی ئاگربڕی خێرا و کەمکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی مەیدانی، ئاڵوگۆڕی کۆگری 72 کاتژمێرەی ئەسیران پاش ڕاگەیاندنی فەرمیی ئاگربڕ لە لایەن ئیسرائیلەوە، واتە گەڕاندنەوەی هەموو ئەسیرانی زایۆنی (زیندوو و مردوو) لە بەرامبەر ئازادیی بەربڵاوی زیندانییە فەلەستینییەکان کە لە دەقی پێشنیاریی ئەمریکا وەک تایبەتمەندییەکی ئۆپەراسیۆنی باسیان لێ کراوە، کرانەوەی کۆریدۆرەکانی یارمەتیگەیاندن، دەستبەکاربوونی دەسەڵاتی گواستنەوەیی بە واتای ڕادەستکرانی ئیدارەی ڕۆژانەی غەزە بە تێکنۆکراتانی فەلەستینی، وەڵامە ئەرێنییەکانی حیماس بوون.

ڕاشیگەیاند: چەکدانان، سەربازی‌سڕینەوەی غەزە، مەرجدارکردنی "لێبوردن" یان "کشانەوەی هێمن" بە چەکدانان، سڕینەوەی سیاسیی حیماس لە داهاتووی غەزە و کشانەوەی قۆناغ‌بەقۆناغی ڕژیمی زایۆنی وەڵامە نەرێنییەکانی حیماسی بەدواوە بوو.

ناوبراو لەبارەی سناریۆ شیمانییەکانی پاش ئەو پلانە، بە ئاماژە بەوەی کە لە ئاگربڕی بەڕیوەبەریی سنووردار، سناریۆی شیمانەیی کەمخایەنە، ڕوونی کردەوە: ئەو سناریۆیە بریتییە لە هاتنی یارمەتییەکان بۆ غەزە و کەمکردنەوەی بەرچاوی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و پێشبینی دەکرێت کە قۆناغی ئاڵوگۆڕکردنی ئەسیران لە ژێرچاودێریی ناوبژیکاران دەست پێ‌بکات. دۆسیەی چەکدانانی بەرخۆدان و کشانەوەی هێزەکانی زایۆنی دەخرێنە دانوستانەکانی دواتر. بەربەستی خێرا و گەڕانەوە بۆ شەڕ و پێکدادان دەتوانێ سێهەمین سناریۆی شیمانەیی بێت و ئەگەر هەر کام لە لایەنەکان پێداگر بن لە سەر داواکاریی خۆیان (چەکدانانی خێرا لە بەرامبەر کشانەوەی خێرا و یەکجاری) یان هەر لە سەرەتاو بەرەوڕووی پێشێل‌کارییە مەیدانییەکان بن، ڕیسکی داڕمانی ڕێککەوتنەکە زۆر دەچێتە سەر.

ناسر ئەبوشەریف سەبارەت بە نابەڵێنی و ناپابەندیی لایەنی بەرامبەر، جەختی کرد: بەوەشەوە بە هوشیارییەکی شلگێرانەوە، هێماگەلێکی هیوابەخشی وەک بوونی مۆڵەتێکی سیاسیی ئاشکرا کە گوشار دەنێتەوە، قبووڵ‌کردنی پاژە گرینگەکان لە لایەن حیماسەوە، داشداریی ئەمریکا و تەرکیزی لە سەر وستاندنی شەڕ و پێشخستنی ئاڵوگۆڕیی ئەسیران و ناوبژیکاریی چالاکی ناوچەیی، هەموو ئەو شانسانەن کە دەتوانن ئاگربڕی کاتییەکە درێژ بکەنەوە.

وتیشی: هەڵبەت لەمناوە هۆکارگەلێکی شکێنەری وەک ناکۆکییە پێکهاتەییەکان لەسەر دانانی چەک و خێرایی کشانەوەی هێزەکانی داگیرکەری غەزە و ئەگەری پێشێل‌کارییە مەیدانییەکانیش هەن. هەر بۆیە لە ئاسۆیەکی نزیکدا، شیمانەی ئاگربڕێکی کەمخایەن زۆر زیاتر لە ڕێککەوتنێکی یەکجاری و بەپەلە.

News ID 57084

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha