AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١١ ١٠:٤٣

پەرەدان بە هاوکارییە ئەمنییەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران لە سنوور

پەرەدان بە هاوکارییە ئەمنییەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران لە سنوور

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە ئاماژە بە پەرەدان بە هاوکارییە ئەمنییەکان لەگەڵ ئێران لە سنوورە هاوبەشەکاندا، ڕایگەیاند کە لە حەوتەی ڕابردوودا، 188 کەس لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە دەستگیر کراون کە 5 کەسیان لە ئەندامانی گڕوپە تیرۆریستییەکان بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان زەکی ئاک تورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە پرێس‌کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی تورکیا لە حەوتەی ڕابردوودا، 188 کەس لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە دەستگیر کردووە کە 5 کەسیان لە ئەندامانی گڕوپە تیرۆریستییەکان بوون. ئەوە لە کاتێکدا کە لە سەرەتای ئەمساڵی زایینی 7 هەزار و 177 کەس لە کاتی پەڕینەوەی نایاسایی لە سنوورەکان دەستگیر کراون.

ئاک تورک لەبارەی شەڕ لە دژی هێزە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا، ڕاشیگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنی "پەنجە-قوفڵ" و ناوچە ئۆپەراسیۆنەکانی تردا، هوماری چەک و چۆڵ، مۆڵکە و چەکەکانی هێزی پەکەکە لە ناو بران و تەنیا لە ناوچەی تەل‌ڕەفعەت و مەنبەجدا تۆنێلگەلێک بە درێژایی 642 کیلۆمەتر خاپوور کران.

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە دیداری ڕۆژی ڕابردووی یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا و لەگەڵ عەزیز نەسیرزادە هاوتای ئێرانیی، وێڕای ئاماژە بە دۆستایەتی و دراوسێتیی لەمێژینەی دوو وڵات و بوونی سنوورێکی دوورودرێژەی هاوبەش پێکەوە، ڕوونی کردەوە: وەزیرانی بەرگریی ئێران و تورکیا لەو دانیشتنەدا هاوکارییە پەنگراوەکان لە بواری ئاسایشی سنووریی هاوبەش بە تایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و کۆچبەری نایاساییان تاوتوێ کرد.

News ID 57048

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha