AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣٠ ٠٩:٠٦

وێنەگرێکی کورد خەڵاتی یەکەمی یۆنسکۆی بردەوە

وێنەگرێکی کورد خەڵاتی یەکەمی یۆنسکۆی بردەوە

فەرید باوەیی وێنەگری کوردی سەقزی خەڵاتی یەکەمی حەوتەمین کێبەرکێی نێودەوڵەتیی وێنەی "ڕوانگەی گەنجان بۆ شەقامەکانی هەوریشم"ی یۆنسکۆی بە وێنەی "کچە سوارکاری کورد" مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەنجامی حەوتەمین کێبەرکێی نێودەوڵەتیی وێنەی "ڕوانگەی گەنجان بۆ شەقامەکانی هەوریشم"ی یۆنسکۆ کە لە ڕۆژانی 26ی مەی تا 5ی ئەگێستی 2025 و لە ژێر ناوی "ژنان، نیگابانانی میراتی شەقامەکانی هەوریشم" بەڕیوە چوو، فەرید باوەیی وێنەگری کوردی سەقزی بە وێنەی "کچە سوارکاری کورد" کە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی چەشمیدەری هاوێری سنە گیراوە، خەڵاتی یەکەم و کامێرایەکی پڕۆفێشناڵی بە خەڵات بردەوە.

لیژنەی داوەرانی ئەم خولە لە کێبەرکێی وێنەگری یۆنسکۆ بریتی بوون لە "هانا ڕیس مۆرالێس" لە فیلیپین، "تاندیوە مۆریۆ" لە کێنیا، "ئیمیلیۆ مۆرێناتی" لە ئێسپانیا و "زێنگ یی" لە چین.

News ID 56872

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha