AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٨ ٠٨:٢٠

تورکیا: هێزەکانمان لە سووریا دەمێننەوە

تورکیا: هێزەکانمان لە سووریا دەمێننەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پاراستنی سنوورەکان" لە سووریان و تەنیا بە کۆتایی ئەو هەڕەشەیە و ئاسایشی سنوورەکان لەو وڵاتە دەکشێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان زەکی ئاک تورک وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە پرێس‌کۆنفڕانسی حەوتانەی ئەو وەزارەتخانەیە لە ئەنقەرە، وتی: هێزی چەکداریی تورکیا بۆ دابین‌کردنی ئاسایشی وڵات و سنوورەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پێشگری لە سەرهەڵدانی کۆریدۆری تیرۆریستی لە سووریا و لە چوارچێوەی مافی نێودەوڵەتی و مافی ڕەوای بەرگری لە خاکی سووریان.

وتیشی: کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا تەنیا لە ئەگەری دەستەبەربوونی ئاسایشی یەکجاریی سنوورەکان و کۆتایی هەڕەشەی تیرۆریزم لە سووریا مومکینە.

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە حەوتەی ڕابردوو، تورکیا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی پشکنین و پاکتاوی لە ناوچەگەلی تەل‌ڕەفعەت و مەنبەج، ئیدعای لەناوبردنی تۆنێلگەلێکی بە درێژایی 605 کیلۆمەتری لە خاکی ئەو وڵاتەدا کردووە.

News ID 56858

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha