بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی لە لێدوانێک بۆ نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی ڕێبەری، سەبارەت بە دۆخی ئێستاکەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وتی: تا ئەو جێگەیەی من بزانم، هیچکات ئاژانس بەو ڕادەیە لاواز و تێکدەرانە نەبووە و بەڕێوربەریی ئێستاکەی چاو لە مستی دوژمنانی ئێران و ئاژاوەگێڕی دۆخەکەیە.
وتیشی: جێی شەرمەزارییە کە نە تەنیا ئاژانس بەرگری لە ئەندامانی خۆی نەکات، بەڵکوو لە جیات ئەنجامدانی کردار و داپەڕی پێویست، تەنانەت دانیشتنێکی بەپەلەی لە شۆڕای حوکام بەڕێوە نەبرد و بابەتەکەی نەبردە ئەنجومەنی ئاسایشەوە و بگرە جەسارەتی ئیدانەکردنێکی ساکاریشی نەبوو.
Your Comment