بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەرو زیادبوونی گرژییەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باس لەمەترسی بۆ سەر عێراق دەكرێت و سیاسەتمەدارێك لەشارپرێسەوە هۆشداری دەداتو دەڵێت،" دەمێکە ئیسرائیل پلانی بۆ هێرشکردنەسەر عێراق داناوە، بەڵام تاکوو ئێستا ئەمریکا رێگری لەو هێرشە کردووە".
ئەوەش ڕوون دەكاتەوە،" ئەمریکییەکان رۆڵیان هەبوو لەوەی لەقۆناغی ڕابردودا ئەوە ڕوونەدات بەڵام بۆ داهاتوو ئەگەرێکی جدیە".
ئەبووبەكر كاروانی، لەبارەی مەترسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد،"هەرچی پەیوەندی بەکاریگەری بۆسەر هەرێمە، دەمینێتەوە سەر قەوارەو کاتی پەلامارەکان و ئامانجەکان و تێوەگلان یاخود نەگلانی حکومەتی عێراق لەجەنگەکە، بەکورتی بێ کاریگەری نابێت، بەحوکمی ئەوەی هەرێم بەشێکە لەعێراق".
Your Comment