AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٧ ٢٢:٠٢

مانۆڕی هاوبەشی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە حەسەکە

مانۆڕی هاوبەشی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە حەسەکە

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مانۆرێکی هاوبەشیان لە بنکەی قەسرەک لە هاوێری تەل‌تەمەر لە باکووری سووریادا بەڕیوە برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە_ و هێزی هاوپەیمانی نێودەولەتی مانۆڕێکی هاوبەشیان لە بنکەی هاوپەیمانی لە گوندی قەسرەک لە هاوێری شارۆچکەی تەل‌تەمەر لە باکووری حەسەکە بەڕیوە برد.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیا خۆجێیەکان، لەوە مانۆڕەدا کۆپتەر و فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی لە بەرزاییەکی کەمدا بە سەر ناوچەدا گەشتیان کردووە و ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان تا سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (دووشەممە 17ی خەرمانان) درێژەی بووە.

News ID 56725

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha