بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی چوونە دەرەوەی باڵوێزی ئوسترالیا لە ئێران وتی: هەوڵی دەوڵەتی ئوسترالیا بۆ کەم کردنەوەی ئاستی پێوەندی سیاسی ، نارەوایە. بەشی کونسوڵی ئێمە لە کانبرا، چالاکە؛ هەوڵ دەدەین کە خزمەتگوزاری کونسوڵی پێویست بە هاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی ئوسترالیا ئەنجام بدەین.
ناوبراو زیادی کرد: تۆمەتی دژە جوولەکە لە ئێران، بێ واتا و بێ بنەمایە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە باڵوێزی ئوسترالیا لە ئێران چووەتە دەرەوە، وتی: هەوڵی دەوڵەتی ئوسترالیا لە کەم کردنەوەی ئاستی پێوەندی سیاسی ، ناڕەوایە.
News ID 56677
Your Comment