AP ١٤٠٤ خەرمانان ١١ ٢٠:٣٥

هوشداری زانایەکی کورد بە وڵاتانی ناوچە؛ پاش غەزە نۆرەی ئێوەیە

هوشداری زانایەکی کورد بە وڵاتانی ناوچە؛ پاش غەزە نۆرەی ئێوەیە

سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان هەمبەر بە پەرەسەندنی دڕدندەیی و دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی هوشداری بە وڵاتانی ناوچە دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەهاب، عەلی قەردەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، هوشداری دا: ئەوڕۆکە غەزە بوردۆمان دەکرێت و سبەی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی ملهۆر بۆ سەر پایتەختی وڵاتانی تر دەبینن.

وتیشی: ئەو وڵاتانە دەکەونە بەر دەستدرێژیی تلاڤیڤ کە هیچکات بیریان نەدەکردەوە کە پریشکەی دوژمنایەتییەکانی ئیسرائیل ئەوانیشی بەر کەوێت.

قەرەداغی، ئاماژەی بەوەش دا: من چەند جار هوشدارم پێداون، ئەوڕۆکە داکۆکی لە غەزە بکەن، چونکە پاڵپشتی لە غەزە بە واتای داکۆکی لە خۆتان هەمبەر بە دوژمنە و ئەوڕۆش پێتان دەلێم کە خۆتان بپارێزن، چونکە ئەو ڕۆژە نزیکە و بەر لەوە ئاگر هەموو لایەک تێوە گلێنێت، هەمبەر بەو مەترسییە هوشیار بن.

News ID 56648

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha