AP ١٤٠٤ خەرمانان ٩ ٠٨:٤٧

کاردانەوەی ئێران بە شەهادەتی ژمارەیەک لە وەزیرانی یەمەنی

کاردانەوەی ئێران بە شەهادەتی ژمارەیەک لە وەزیرانی یەمەنی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەوڵی ئیسرائیل لە دژی یەمەن کە بووە هۆی شەهادەتی ئەحمەد غالب ناسر ڕەهوی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی گۆڕان و ئاوەدانی یەمەن و چەند وەزیری دیکەی ئیدانە کرد،

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی تیرۆریستی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن کە بووە هۆی شەهادەتی ئەحمەد غالب ناسر ڕەهوی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی گۆڕان و ئاوەدانی یەمەن و چنەد وەزیری دیکەی ئەوانی بە توندی ئیدانە کرد و لەسەر زەروورەتی هەوڵی جیدی کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕاگیر کردنی ئەو ڕژیمە جەختی کرد.

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخان و ناوچە نیشتەجێیەکانی یەمەن و تیرۆری بەرپرسانی باڵا و هاووڵاتیانی بێ تاوانی یەمەنی، نەک نیشانەی ئاشکرای جەنایەتی جەنگی و جەنایەت دژی مرۆڤایەتییە بەڵکوو تۆڵە کردنەوەی ئەو ڕژیمە لە گەلێکە کە دەیانەوێت بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مرۆیی خۆیان لە پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین جێبەجێ بکەن و لە ئەو ڕێگایەدا هەموو جۆرە فیداکارییەک دەکەن.


ئەو هێرشە تیرۆریستیانە و شەهادەتی خزمەتکارانی گەل لە دەوڵەتی یەمەن ورەی ئەو گەلە ئازاد و بوێرە بۆ بەرگری لە سەربڵندی خۆیان و پاڵپشتی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەسیتن تووشی کێشە ناکات و تەنیا دەبێتە هۆی ڕقی زیاتری ڕای گشتی بەتایبەتی جیهانی ئیسلام لە دژی ئیسرائیل و پاڵپشتەکانی بەتایبەتی ئەمریکا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وەبیرهێنانەوەی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی هەموو دەوڵەتەکان بۆ هەوڵی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی لە غەززە و ڕێگری لە کوشتوبڕی فەلستینییەکان بەهۆی هێرشە بەردەوامەکان و برسیەتی سەپێندراو بەسەر خەڵکی غەززە، لە سەر زەروورەتی لێپرسینەوە و سزادانی بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئیسرائیل بە بۆنەی جەنایەتەکانەوە جەخت دەکات.




News ID 56611

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha