AP ١٤٠٤ خەرمانان ١ ٢٠:٥٣

ویلایەتی: قەفقاز لە سەردەمی کورشەوە پەراوێزی ئەمنی ئێران بووە

ویلایەتی: قەفقاز لە سەردەمی کورشەوە پەراوێزی ئەمنی ئێران بووە

ڕاوێژکاری ڕیبەری ئێران جەختی لە گرینگیی قەفقاز بۆ ئێران لە دێرزەمانەوە کرد و وتی: قەفقاز لە سەردەمی کورشەوە پەراوێزی ئەمنی ئێران بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕیبەری ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: قورئان زوولقەرنەینی ستایش کردووە کە بە گوێرەی تەفسیرگەرانێکی وەک عەلامە تەباتەبایی، هەمان کورشی مەزنی پادشای ئێرانی بووە.

ویلایەتی لە درێژەدا جەختی کرد: بە گوێرەی نووسراوەکانی هێرۆدێت، لە سەردەمی کورشدا قەفقاز پەراوێزی ئەمنی ئێران بووە و ئەو بۆ پێشگری لە هێرشی هۆزە وەحشییەکان لەوێدا دیوار و سەدێکی دروست کرد.

News ID 56520

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha