AP ١٤٠٤ خەرمانان ١ ١٣:٥١

ڕەزایی: پیتاندنی ئۆرانیۆم مافی ئێرانە؛ زۆر قبووڵ ناکەین

ڕەزایی: پیتاندنی ئۆرانیۆم مافی ئێرانە؛ زۆر قبووڵ ناکەین

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: تەکنۆلۆژیای ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی لەوانە پیتاندن، مافی یەکلایی ئێرانە و ئێمە هەرگیز ناڕۆینە ژێر باری زۆرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەزایی بە جەخت لەسەر مافی یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەبوونی تەکنۆلۆژیای ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی، ڕایگەیاند: بە پێی بڕگەی 4 ی ئێن پی تی و بڕگەی 2 ی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، هەبوونی تەکنۆلۆژیای ئشتیخوازانەی ئەتۆمی لەوانە پیتاندنی ئۆرانیۆم، مافی یەکلایی ئیرانە و هیچکەس ناتوانێت وڵات لە ئەو مافە بێبەری بکات.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەندێک لێدوان لەلایەن بەرپرسانی ڕۆژاواییەوە بەتایبەتی ئەمریکییەکان سەبارەت بە مافی پیتاندنی ئێران بەس زمانی زۆرە، زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران و گەلی ئێمە هەرگیز نەڕۆشتووینەتە ژێر باری زۆرەوە و ناشڕۆین، چونکوو پێمان وایە ئەگەر تەنانت ئێران دەست لە بەرنامەی ئەتۆمیش هەڵبگرێتم ئەوان هەر دەست لە دوژمنایەتی ئێمە هەڵناگرن.

هەروەها درێژەی دا: ڕۆژاوا و بەتایبەتی ئەمریکا ناتوانن ئێرانێکی بەهێز ببینن و ئامانجی کۆتایی ئەوان ڕووخانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و دابەش کردنی ئێرانە.

News ID 56509

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha