AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٣٠ ١٨:١٤

تیمی ئەستێرەناسیی ئێران بوو بە یەکەمی جیهان

تیمی ئەستێرەناسیی ئێران بوو بە یەکەمی جیهان

تیمی نیشتمانی ئۆلەمپیادی ئەستێرەناسی و فیزیای گەردوونیی ئێران بۆ جاری دووەم، لە نێوان 64 وڵاتی بەشداربوو لەو ئۆلەمپیادەدا، پلەی یەکەمی جیهانی مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە وەزارەتی پەروەردە، تیمی نیشتمانی ئۆلەمپیادی ئەستێرەناسی و فیزیای گەردوونیی ئێران لە ڕکابەری لەگەڵ 64 وڵاتی بەشداربوو لەو ئۆلەمپیادەدا، توانی بە بردنەوەی چەندین میدالی جۆراوجۆر، بۆ جاری دووەم پلەی یەکەمی جیهانی مسۆگەر بکات.

تیمی نیشتمانی ئۆلەمپیادی ئەستێرەناسی و فیزیای گەردوونیی ئێران لەو ڕکابەرییەدا پێکهاتبوون لە عەلی نادری، حسێن مەعسوومی، هیربۆدی فۆدازی، ئەرشیا میرشەمسی کاخەکی و حسێن سوڵتانی.

News ID 56491

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha