AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٣٠ ١٧:٤٣

بەریتانیا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران سەپاند

بەریتانیا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران سەپاند

دەوڵەتی بەریتانیا ڕایگەیاند کە کەسێک و چوار دامودەزگای هاوپەیوەند بە ئێرانی بە بیانووی پاڵپشتیان لە چالاکییە دەرەوەییەکانی ئێران لە ئۆکراین و ئیسرائیل خستۆتە لیستی گەمارۆوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، دەوڵەتی بەریتانیا ئەمڕۆ (پێنج‌شەممە 30ی گەلاوێژ) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە گەمارۆدانی داراییەکانی حەسەن شەمخانی و چوار کۆمپانیای چالاکی لە کەرتی گواستنەوە، پێترۆکیمیا و ماڵیی هەواڵی دا.

دەوڵەتی بەریتانیا لەو ڕاگەیێندراوەدا بە پاگەندەی ئەوەی کە ئەو کۆمپانیایانە ڕێخۆشکەرن لە چالاکیی دژبەرانەی دەوڵەتی ئێران بۆ ناسەقامگیریی بەریتانیا و وڵاتانی دیکە، ڕایگەیاند: ئێران بۆ دابین‌کردنی دارایی چالاکییە ئاژاوەگێڕانەی خۆی و لەوان پاڵپشتی لە گرووپگەلی پاڵپشتکراو و هەڕەشەکانی بۆ سەر خاکی بەریتانیا، پشتی بەستووە بە داهاتی بازرگانیی ئەو کۆمپانیایانە.

News ID 56489

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha