بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای جموجوڵە دژە ئێرانیەکان لە ئەڵمانیا و هەڵوێستە ڕووخێنەر و دژە مافی نێودەوڵەتیەکانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەکسێل دیتمان باڵوێزی ئەڵمانیا لە تاران لەلایەن عەلیڕەزا یووسفی بەرپرسی گشتی ڕۆژئاوای ئەورووپای وەزارەتی دەرەوەوە بانگهێشت کرا و ناڕەزایەتی توندی ئێران بە ناوبراو ڕاگەیێندرا.
لە ئەو کۆبوونەوەیە، یووسفی وێڕای ئیدانەکردنی هەوڵ و جموجووڵە دژە ئێرانیەکان ، بەتایبەتی میوانداری و پاڵپشتی لە گرووپە توندئاژۆ و تیرۆریستیەکان وتی: ئەو هەڵوێستانە دژی بنەماکانی مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە و بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی دەوڵەتی ئەڵمانیای بەدواوەیە.
Your Comment