ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: سیاسەتی دەرەوەی کوردەکان لە ماوەی یەک سەدەی ڕابردوو، کەمتر بەرهەمی هەڵبژاردنی ستراتژیکی و زیاتر بەرهەمی خەسارمەندیی پێکهاتەیی بووە و کوردەکان ناچار بوونە بۆ مانەوە پشت بە زلهێزانی دەرەوەیی ببەستن. ئەو هاوپەیمانیانە لە قۆناغە جۆراوجۆرەکان زیاتر بە هۆی بەڵێنیی پاڵپشتی، ناسینی سیاسی و ئاسایش بووە، بەڵام چیتر پێشمەرجەکانی ئەو هەڵویستە لەگەڵ تەکوزیی نێودەوڵەتی ئەوڕۆکە ناخوێنێتەوە.
هەر بۆیە گوشاری زێدەڕۆیانەی واشنتۆن بۆ ئاوێتەکردنی هێزە کوردەکانی سووریا لە پێکهاتەی ناوەندخوازانەی دەوڵەتی، چیتر ناکرێ بە چەمکی "خەیانەت" پێناسە بکرێت و ئەو گوشارە زیاتر نیشانەیەکی پێکهاتەییە و نیشان دەدا کە بلیمەتانی کورد لە ناسینی بواری نێودەوڵەتی و فامکردنی چیەتی ئەو دەسەڵاتانەی پشتی پێ دەبەستن، تووشی هەڵەی لێکدانەوەیی هاتوون.
کۆڵەکەکانی سیاسەتی دەرەوەی کوردەکان
بە کردەوە، سیاسەتی دەرەوەیی کوردەکان زیاتر لەوەی ستراتژیک بێت، جۆرێک هەڵویست بووە و نزیکی لە ئەمریکا و ڕۆژئاوا، هەم ئامرازی گەیشتن بە ئامانج و هەمیش خود ئامانجەکە بووە؛ بەو پێوەرەی کە هاوکاری و هاوبەشیی بایەخەکان، پاڵپشتیی سیاسیی بەدواوە دەبێت. تەنانەت کردنەوەی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر وەک گەورەترین کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ئاستی جیهان، زیاتر لەوەی هێمای بەرپرسایەتی هەمبەر بە ئۆتۆنۆمیی کوردەکان بێت، دەربڕی ئامرازێکی دەستپێڕاگەیشتن و دزەی زیاتری واشنتۆنە.
لەو سۆنگەوە دەکرێ بڵێین، دیپلۆماسی کوردی، زیاتر وەفاداریی کردۆتە جێگرەوەی باڵی گوشار و میوانداریی هێزەکانی ئەمریکایی، شەڕ لە دژی دوژمنانی هاوبەش و سەقامگیریی ناوچەکە، جۆرێک سەیر کراوە کە دەڵێی "جێمتمانەبوون" خۆی لەگەڵ خۆی پابەندی و بەرپرسایەتی دێنێت. بەلام پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەپێی ئاگابە و شازبوونی ئەخلاقی ئیش ناکات، بەڵکوو بەپێی سوودمەندی و قازانج و بەرژەوەندی دەجووڵیتەوە. دیارە وەلانرانی دۆزی کوردی لە تێبینییەکانی ئەمریکا، نەک مۆدێلێکی بەهەڵکەوت، بەڵکوو پاشهاتی ئاسایی هاوپەیمانی بەبێ هەبوونی باڵی گوشار، متمانەی بێ پلانی جێگرەوە و چاوەڕوانیی بەبێ دەسەڵاتە.
ئەمریکاخوازی؛ ناپاوەجێ و ناڕێک
تێگەیشتنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەبێ ناسینی "ئەمریکاخوازی" مومکین نییە؛ و ئەم چەمکە هیچکات پاوەجێ و لەباری ئەخلاقییەوە یەکدەست نەبووە و ئەمریکا لە سەدەی 20 بەملاوە پێداگر بووە لە جیهانخوازیی لیبراڵانە لە دەرەوە (کە کۆمەڵگا سپێپیستەکان نەک بە هاوبەشێکی یەکسان، بەڵکوو وەک پرسی ئیدارەکردن وێنا دەکات) و ئۆتۆریتەی نژادی لە ناوخۆوە؛ دژوازییەک کە پەیوەستە بە تەکوزیی ئەمریکایی کە لە دوای شەڕی سارد بەملاوە لە ئەدەبیاتی دژە کۆمۆنیستییەوە بەرەو پەڕەدان بە دیمەکراسی و دەستێوەردانی مرۆڤدۆستانە گۆڕا. بەلام هێرارشییەتەکەی هەر وەک مایەوە. دیارە زۆربەی ڕێبەرانی کورد ئەم گۆڕانکارییەیان بە پێداچوونەوەیەکی ئەخلاقی وێنا کردووە، نەک داڕشتنەوەیەکی ستراتژییەکان.
زانست وەک هێز
ئەوی لەم گۆڕانکارییانەدا نەگۆڕ ماوە، نەک بایەخ، بەڵکوو میتۆدەکانە. ئەمریکا بەردەوام زانستی بە ناوەندی هێز داناوە و تۆڕی بلیمەتانی ناو زانکۆ و توێژینگە و ناوەندەکانی وەک فۆرد، کارێنگی و ڕاکفلێر، چوارچێوەکانی شرۆڤە وق پۆلێنبەندیی جیهان دێنە ئەژمار و ئەم ناوەندانە تەنیا ناوەنەدێکی بێلایەنی توێژینەوە نین، بەڵکوو لە پێکهێنانی بڕیارەکان و شەرعییەت بەخشین بە تەکوزیی چاوەروانکراوی ئەمریکایی ڕۆڵ دەگێڕن.
کەچی سیاسەتی دەرەوەی کوردی کەمتر لە بواری بەرهەمهێنانی زانستی ستراتژیی سەربەخۆ سەرمایەدانەریی کردووە و لە بری ناوەندسازیی شرۆڤەیی و لێکدانەوەیی، پشتی بە پەیوەندییە کەسێنییەکان بەستووە و لە بری داهێنانی گێڕانەوەکان، کاردانەوەی لە خۆی نیشان داوە.
ئاوێتەبوون بەبێ ئەجێنسی، ئاسایشی نابێت
ئاوێتەبوونی هێزە کوردەکانی سووریا لە پێکهاتەی ناوەندخوازانەی دیمەشق، درێژەی لۆژیکیی هەمان ڕوانگەیە. ئەمریکا بەردەوام بەهای زیاتری بە تەکوزیتی دەوڵەتتەوەرانە داوە تا ئۆتۆنۆمیی ئەکتەرانی نادەوڵەتی؛ بە تایبەت کاتێک پرسی پەیوەندیی واشنتۆن لەگەڵ هاوپەیمانانی بەهێزی ناوچەیی دێتە گۆڕێ. لەمناوەدا ئاوێتەبوون وەک ئەکتێک وێنا کراوە، بەڵام بە کردەوە دەتوانێ پێکهاتەی فەرماندەیی کوردەکان لاواز بکات و دەفرایەتی سیاسیان داڕمێنێت. ئاسایش بەبێ هەبوونی دەسەڵات، شکێنەرە و شوناس بەبێ ناوەندێکی یاسایی، هێمایین دەمێنێتەوە.
داڕمانی وردە وردەی سیستەمی لیبراڵی نێودەوڵەتی
هەڵەیەکی گرینگ، هەڵەی کاتە. سیاسەتی دەرەوەی کوردەکان هێشتاش پشتی بەو گریمانەیە بەستووە کە لیبراڵی نێودەوڵەتی پاوەچییە؛ چڕییەک کە مافی نێودەوڵەتی و دامودەزگا چەندڕەهەندییەکان دەتوانن زلهێزان کۆنتڕۆڵ بکەن. بەڵام ئەو تەکوزییە بۆ زیاتر لە یەک دەیە دەچێت کە داڕماوە. کەچی دیلۆماسی کوردی هێشتاش بە زمانی ئەو سەردەمە دەدوێت و تراژیدی کوردەکان نەک لە بەر نەبوونی ئازایەتی، بەڵکوو ڕێک لەو وێناوە دەهات کە پێیان وابوو هاوئارستەیی بایەخەکان دەتوانێ لە سیستەمێکی پشتئەستوور بە هێز، ئاسایشی سەقامگیریان بۆ بەدیاری بێنێت.
ساتەوەختێکی کەموێنە لە هاوڕێزی
بەوەشەوە، دۆخی ئیستا تەنیا هەڕەشە نییە. ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان لە دژی دۆخی کوردەکانی سووریا، ئاستێکی لە هاوڕیزی سیاسیی وەدی هێنا کە ساڵگارێک بوو نەدیترابوو. ئەم هاوڕیزییە، ئەگەرچی شکێنەرە، بەڵام دەتوانێ بنەمایەک بێت بۆ پێناسەکردنەوەی ستراتکی. بەبێ یەکدەستی ناوخۆیی، سیاسەتی دەرەوە دەبێتە خۆپێدا هەڵواسین و بە یەکگرتووییە کە هەلی گۆڕان دەڕەخسێت.
دوکتۆر بەمۆ نووری، مامۆستای زانکۆی وێستی لەندەن لە وتارێکدا دەڕوانێتە سیاسەتی دەرەوەی کوردەکان لە ماوەی یەک سەدەی ڕابردوو و دەڵێ: ئەو سیاسەتە زیاتر لەوەی بەرهەمی ستراتژییەکی پشتئەستوور بە هێز بێت، پشتئەستوورە بە پاڵپشتیی دەرەکی و هەر بۆیە ناتوانێت ئاسایشی سیاسیی کوردەکان دەستبەر بکات.
News ID 58614
Your Comment