بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە جێگرانی زانستی، تەکنۆلۆژیا و ئابووریی زانستتەوەری سەرۆک کۆماری، بازاڕی جیهانی ڕادیۆدەرمانەکان لە ساڵی 2024دا بایەخێکی زیاتر لە 6.8 ملیارد دۆلار بووە و پێشبینی دەکرێت ئەو داهاتە لە ساڵی 2034دا بگاتە 14 ملیارد دۆلار و ئێران لەو بوارەدا هەنگاوی بەرزی هەڵگرتووە.
ئەوڕۆکە ئێران بە بەرهەمهێنانی نزیکەی 70 جۆر ڕادیۆدەرمان و دابینکردنی پێداویستیی 230 ناوەندی دەرمانی و 6 هەزار و 500 ناوەندی پزشکی ناڤۆکی لە سەرتاسەری وڵات و هەناردەی بۆ 15 وڵاتی جیهانی لە ساڵی 1404 و داهاتی نزیکی 70 ملیۆن دۆلاری، توانیویەتی لە ڕیزی سێ وڵاتی سەرتری ئەو پیشەسازییەدا لە ئاستی جیهانیدا بێت و بە ئاوڕدانەوە لە پێداویستیی ئێران بە ئیزپتۆپە خاوەکان، پێویستە گەشەی زیاتر بدرێتە ئەو بوارە.
Your Comment