وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا پشت ڕاستی کرده‌وه که به‌رپرسانی ئه‌مریکایی داوای لێبوردنیان له به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا کردووه به هۆی هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی سوپای سووریا له ده‌یره‌لزوور.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له سپۆتنیک،سێرگه‌ی لاورۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لیدوانێکدا ڕایگه‌یاند که به هۆی هێرش بۆ سه‌ر ده‌یره‌لزوور ئه‌مریکا داوای لێبوردنی له سه‌رۆک کۆماری سووریا کردووه.
لاورۆف وتی: به هۆی هێرشی فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی سوپای سووریا، به‌رپرسانی کۆشکی سپی داوای لێبوردنیان له ئه‌سه‌د کردووه.
شیاوی ئاماژه‌یه فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له‌م حه‌وته دواییانه‌داهێرشی کرده سه‌ر باره‌گاکانی سوپای سووریا له ده‌یره‌زوور که به‌و هۆیه‌وه ۲۰۰ هێزی سوپای سووریا کوژران و بریندار بوون.
بۆچوونی ئێوە