بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم کالین، سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی تورکیا(میت)، ئەوڕۆ (دووشەممە) لە یەکەمین دیداری لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا(مەهەپە) دیدار و گفتوگۆیان کرد.
کالین لەو دیدارەدا کە لە نووسینگەی باخچەلی لە پەرلەمانی تورکیا ئەنجام درا و ماوەی 45 خولەک درێژەی خایاند، سەبارەت بە ڕەوتی "تورکیای بێ تیرۆریزم" و پێشکەوتەکان لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک ڕوون کردنەوەی دا و ڕایگەیاند: ڕەوتی چەکدانانی پەکەکە بەزوویی لە قۆناغی ئەمنییەوە دەگوازرێتەوە بۆ قۆناغی یاسایی و سیاسی و پێکهاتنی کۆمیسیۆنی تایبەتی لە پەرلەمان ڕۆڵێکی گرینگی لەو قۆناغەدا هەیە.
شایانی باسە، بە پێی پلانی ڕاگەیێندراوی میت، بڕیارە ئیبراهیم کالین لە دوای ئەم دیدارە، لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ئاکەپە، دەمپارتی، پارتی کۆماری گەل، پارتی باش و پارتی ئاسایشی نوێ، سەبارەت بە مژاری چەکدانانی پەکەکە، کۆبێتەوە.
Your Comment