بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بابەتێکی بە زمانی عەرەبی بڵاو کردەوە و نووسی: ئەی موسڵمانان! ئەی خەڵکی جیهان! ئەمڕۆ گەورەترین جینۆساید لە مێژووی هاوچەرخدا ڕوودەدات. ڕژێمی تاوانکاری ئاپارتایدی زایۆنیستی بڕیارە لە ڕێگەی برسێتی کردنەوە هەموو خەڵکی غەززە لەناو ببات.
ئەی حاکمی وڵاتانی ئیسلامی! بۆ یارمەتیدانی خەڵکی غەززە هەستنەوە و ڕابن؛ گەمارۆکە بشکێنن و کۆتایی بە بێدەنگی و بێباکی بێنن.
سەرۆکی پەرلەمان لەم بابەتەدا هەشتاگی “غەززە لە برسێتیدا دەمرێت”ی بەکارهێناوە.
Your Comment