بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادرەکان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئەمریکی ڕەوتی چێ کردنی سێ بنکەی نوێیان لە خاکی سووریا بە شێوەی نهێنی و نائاشكرا دەست پێکردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆررتە، سەربازانی ئەمریکی چێ کردنی ئەو بنکانەیان لە حەسەکە و دێرەزوور تا ناوچەی ئەلتنف لە سێبەری سانسۆری چڕی مێدیایی، دەست پێکردووە.
سەرچاوە ئاگادرەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕەوتی چێ کردنی ئەو بنکەگەلە کە دەوترێت خاوەن باندی نیشتنەوەی فڕۆکە و کۆپتەریشی هەیە، زۆر خێرا دەبەنە پێشەوە و لە شوێنێکدا دامەزراوە کە لە چاوی خەڵکەوە دوور بێت.
سەرچاوە ئاگادارەکان لە چێ کردنی نهێنیانەی بنکە نوێیەکانی ئەمریکا لە سووریا و نزیک لە کێڵگە نەوتی و گازییەکانی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.
News ID 56051
Your Comment