بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبجەر داوود وتەبێژی هەسەدە بە ڕەت کردنەوەی پاگەندەی دابەش کردنی سووریا لەلایەن توماس باراکەوە، ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە هیچکات هیچ جۆرە ویستێکیان بۆ دابەش کردنی خاکی سووریا یان جودا کردنەوەی ناوچەکانی باکوور و باکوور ڕۆژهەڵاتی سووریایان نەبووە و ئامادەن لە چوارچێوەی ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا ڕۆڵ بگێڕن.
ناوبراو ڕایگەیاند: قسەکەی باراک ناڕاستە و ئێمە هیچکات نەمانویستووە بە جودا کردنەوەی کوردستانی سووریا، خاکی ئەو وڵاتە دابەش بکەین و دەمانەوێت لە چوارچێوەی ئەرتەشی نەتەوەیی سووریاش چالاکی بکەین بەڵام بە هاوئاهەنگیەوە.
وتەبێژی هەسەدە: خوازیاری دابەش کردنی سووریا نین، ئامادەی بەشداری لە ئەرتەشی نەتەوەیین
ئەبجەر داوود وتەبێژی هەسەدە بە رەت کردنەوەی پاگەندەی دابەش کردن، لەلایەن نوینەری ئەمریکاوە، ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە هێچکات نەیانویستووە بۆ دابەش کردنی خاکی سووریا یان جودا کردنەوەی ناوچەکانی باکوور هەوڵ بدات و ئامادەن لە چوارچێوەی ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا ڕۆڵ بگێڕن.
News ID 55977
Your Comment