بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "بغداد الیوم"، میدیا زایۆنییەکان لە وەستانی چالاکیی ڕاکتۆری وزەخانەی دیمونا بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی، هەواڵیان دا.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند کە چالاکیی ڕاکتۆری دیمۆنا لە 18ی ژوئەن (28ی جۆزەردان)ـەوە وەستاوە و هیچ ڕوونكردنەوەیەکی فەرمی لەبارەی هۆکارەکان یان ماوەی داخرانی، ڕانەگەیێندراوە.
شایانی باسە، وزەخانەی ناڤۆکیی دیمۆنای ئیسرائیل لە سارای نەقەب لە نزیکیی شاری دیمونا هەڵکەوتووە کە بە یارمەتیی فەڕەنسا و لە کۆتاییەکانی دەیەی 50 و سەرەتای دەیەی 60ی سەدەی ڕابردوو چێکراوە.
Your Comment