AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٢ ٢١:٣٣

ئایا گرووسی لە ئاستی جێگرەوەی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانە؟

ئایا گرووسی لە ئاستی جێگرەوەی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانە؟

گرووسی لە کاتێکدا بەدوای ئەمنیداریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەڵسوکەوتی لایەنگرانەی ئەو لە ئاژانس بە تایبەت لە پرسی ئاشتی‌خوازانەی ئەتۆمی ئێران، ئەوی کردۆتە بژێرەیەکی جێی پرسیار و بگرە ترسێنەر.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە شی نێودەوڵەتی: لە مانگەکانی ڕابردوودا، ناوی ڕافائیل گرووسی بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناوەندە دیپلۆماتیکەکاندا وەک بژێرەیەکی شیمانەیی بۆ جێنشینیی "ئانتۆنیۆ گوترێش" ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتۆتە بەر باس.

بەپێێ هەڵسوکەوت و لێدوانی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاوانەی گرووسی، دەردەکەوێت کە ئەو دەمێکەیە خەریکی هەڵسەنگاندنی هەلومەرجەکە بۆ بەشداری لە ڕکابەریی سیاسی لە ئاستی باڵاترین دامەدەزگا نێودەوڵەتییەکانە و یەکەمین دەرکەوتەی ئاشکرای ئەم هەوڵانە، لە مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوودا و لە جەنگەی لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی "تێلگراف"ی بەریتانیادا دەرکەوت، کاتی وتی: "ناوم بۆ ئەمینداریی گشتی دراوە و ئەم بابەتە بردوومیەتە ناو فکرەوە". ئەگەرچی ئەو ئەوکات وای نیشان دەدا کە هێشتا تەرکیز و پێداگریی لە ڕاسپاردەی هەنووکەیی لە ئاژانە، بەڵام هەر ئەو ئاماژەیە بە گوێرەی چاودێرانی نێودەوڵەتی، دەتوانێ جۆرێک پێش‌زەمینە بێت بۆ هەڵسەنگاندنی کاردانەوەکان.

ئەگەرچی لەباری پێکهاتەییەوە، دەنگدان بە گرووسی بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی، بەرەوڕووی ئاستەنگێکی تر واتە دژایەتیی وڵاتانی بێ‌لایەن و باشووری جیهان لەگەڵ ئەوە، بە تایبەت پاش بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتە درۆیینە و جەنجاڵییەکانی ئەمدواییە لەبارەی ئێران و بێدەنگیی ئەو هەمبەر بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی زایۆنی، ئەو وڵاتانە گرووسی بە نوێنەری بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا دەناسن.

پلانی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران و ڕۆڵی دیپلۆماتیکی گرووسی

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، گرووسی گەلێ جار هەمبەر بە پلانی ئەتۆمی و ناڤۆکیی ئێران هەڵویستگەلێکی دەربڕیوە کە بە ئاشکرا ترازانە لە هەڵویستێکی بێ‌لایەنە و تەکنیکیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و سەلمێنەری هەڵوێستە سیاسییەکانی ئەوە. ئەویش لە کاتێکدا کە ئەرکی بنەمایی ئاژانسی، ئاراستەکردنی ڕاپۆتگەلێکی تەکنیکی، وردبینانە و نالایەنگرانەیە. کەچی گرووسی بە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانە دژوازانە، بە کردەوە شۆڕای حوکامی کردبووە ناوەندێکی سیاسی بۆ دانوستانە هەستیارەکان بۆ گوشارخستنە سەر ئێران. بۆ نمونە ڕاپۆرتەکانی ئاژانس لە ساڵەکانی 2023 و 2024 و پاگەندەی دۆزینەوەی ئۆرانیۆم بە پیتاندنی باڵا لە ئێران، بەر لە سەلماندنی زانستیی، بووە هۆی ناکۆکی و دەرکرانی بڕیارنامەگەلێک لە لایەن شۆڕای حوکام لە دژی ئێران؛ ڕەوتێک کە لە لایەن بەرپرسانی ئێران و شرۆڤەگەران بە ئاکاری "هاوئاراستە لەگەڵ ویستی ڕۆژئاوا" لێکدرایەوە.

لە ئاوەها دۆخێکدا، گرووسی بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتیی وڵاتانێکی وەک چین، ڕووسیا، ئێران، هیند، ئەفریقای باشووری و ئەندامانی گرنگی دیکەی گرووپی "77" وەک گەورەترین ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی وڵاتانی ڕوو لە گەشە لە ڕێکخراویئ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەمیندارێتیی ئەو، تووشی کێشە دێت؛ چونکە بێ‌لایەن بوون مەرجێکی گرینگە بۆ ئەو پۆستە.

هەر بۆیە پرسی ناڤۆکئیی ئێران کە بڕیار بوو شوێنی بازدانی گرووسی بۆ پۆستێکی باڵاتر بوو، بووە ئامرزاێک بۆ نمایشدانی ئەمەگداریی ئەو بە دەسەڵاتە ڕۆژئاواییەکان و هاوکات بووە بۆی زیانێکی قورس بۆ پێگەی جیهانیی ئەو. لەو سۆنگەوە گرووسی نە تەنیا نەیتوانی ڕۆڵی نەریتی و بێ لایەنی ئاژانس بپارێزێت، بەڵکوو کردییە خاڵی لێکترازان و قەیران. بە چەشنێک کە شرۆڤەکاران، لەو ڕوانگەوە ئەگەری سەرکەوتنی لە ڕکابەرییەکانی ئەمینداریی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆر لاواز هەڵدەسەنگێنن.

گرووسی بۆ لە ئاستی گوترێشدا نییە؟

لە نیگای یەکەمدا گرووسی بە پێشینەی دوورودرێژی دیپلۆماسیی ناڤۆکی بە تایبەت لە پێگەی بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆمی هەڵگری تایبەتمەندیگەلێکی زۆرە بۆ هەڵبژاردرانی بۆ ئەمینداریی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام لە راستیدا، پێگەی ئەو ڕێکخراوە و چاوەروانیی کۆمەڵگای جیهانی لەو ئەمینداری ئەوێ، زۆر بەرزترە لە توانستی تەکنیکی و تەنانەت پسپۆڕی لە بوارێکی تایبەتی وەک وزەی ئەتۆمی.

لە لایەکی ترەوە بەراوردی ئەو لەگەڵ "ئانتۆنیۆ گوترێش" کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی پورتەغال و کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەراندا بوو، نیشان دەدا کە گرووسی بە هەموو خۆش‌ڕەقسییەکان بۆ ڕۆژئاوا لەباری ئەزموونی جێبەجێکاریی باڵا و هەروەها لەباری شەرعییەتی ئەخلاقی و بێ‌لایەنەوە، شیاوی وەرگرتنی ئەو پۆستە نییە.

چونکە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێویستی بە کەسایەتییەک بە سەرمایەیەکی ئەخلاقی و بێ‌ڵایەنییەکی بەرجاو، تێگەیشتنێکی قووڵ لە گەشەی پاوەجێ، ئاشتیی جیهانی و مافی مرۆڤە؛ نەک بەڕیوەبەرێک کە بە ڕاپۆرتە یەک‌لایەنە و سیاسییەکانی خۆی، ڕێخۆشکەری تەشەنەی ناکۆکییەکان و هەڵگیرسانی شەڕێکی سەربازی بێت.

News ID 55852

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha