AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١١ ١١:١٣

سپۆتنیک: پلانی ئەتۆمیی ئێران کەمترین زیانی پێگەیشتووە

سپۆتنیک: پلانی ئەتۆمیی ئێران کەمترین زیانی پێگەیشتووە

کارناسی ئەتۆمیی ڕووس وتی: دەرکەوتەکان نیشان دەدەن کە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران لە هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکادا، کەمترین زیانی پێگەیشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ئالێکسی ئانپی‌لۆگۆف، کارناسی بواری ئەتۆمیی ڕووس، وتی: خەزێنەی ئۆرانیۆمی ئێران کە بریتییە لە نزیکەی 3 تۆن ئۆرانیۆمی پیتاندراوی لەسەدا 2، زیاتر لە 3.5 تۆن ئۆرانیۆمی پیتاندراوی لەسەدا 5 و سەدان کیلۆ ئۆرانیۆمی پیتاندراوی لەسەدا 20 تا 60، دوای هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کەمترین زیانیان پێگەیشتووە.

وتیشی: دوای هێرشەکان هیچ نیشانەیەک لە پەرەنگ یان گازی ژاراوی ڕاپۆرت کراوە، کە نیشاندەری زیانگەیشتن بە خەزێنە ژێرزەمینییەکان بێت و هاوکات وێنەگەلی مانگیلەیی ئاماژە بە نۆژەن‌کردنەوەی بەپەلەی دامەزراوەکان دەکەن و ئەمەش واتە ڕەوتی پیتاندن وەک خۆی بەردەوامە و لاواز نەبۆتەوە.

News ID 55833

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha