AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٨ ١٨:٢٣

ئێران: هیچ بڕیاری کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ ئەمریکا نییە

ئێران: هیچ بڕیاری کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ ئەمریکا نییە

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تاران هیچ بڕیاری کۆبوونەوە و دیدارێکی لەگەڵ واشنتۆن بۆ گفتوگۆ و دانوستان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی ئەوڕۆ لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، وێڕای ئاراستەکردنی ڕاپۆرتی چالاکی و هەنگاوەکانی وەزارەتی دەرەوە لە دەسپێکی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنییەوە، وتی: ئەگەرچی هەندێک لە بەرپرسانی وڵات خوازیاری درێژەدان بە ئەرکی دیپلۆماسین، بەڵام بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە دەستدرێژییەکان ڕێک لە کاتی خولی شەشەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام درا و هێرشەکان بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارێکی زۆری خەڵکی، فەرماندەکان و زانایانی ئێمە و لەو سۆنگەوە خەڵکی بێزارن لە پاڵپشتییەکانی ڕۆژئاوا و دەستدرێژییان، ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە چ گەڕەنتییەک هەیە بۆ ئەوەی ئەمریکا دیسان لە کاتی دانوستانەدا، نەدا لە ژێر میزی دانوستان؟

تەخت ڕەوانچی هەروەها هەنگاوی ڕوودسیا و چینی لە ئیدانەکردنی دەستدێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی نرخاند و وتیشی: ئێمە هیچ جۆرە بڕیاری کۆبوونەوە و دیدار و دانوستانێکمان لەگەڵ ئەمریکاییەکان نییە و لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ لەوبارەیە ڕەت دەکەینەوە.

News ID 55798

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha