AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢ ١٠:١٠

بەرگری ئاسمانیی ئیسڕائیل بە تەواوەتی داڕما

بەرگری ئاسمانیی ئیسڕائیل بە تەواوەتی داڕما

ڕۆژنامەی ئەلئەخبەر لوبنانی وێڕای خستنەڕووی ئامانجە ستراتیژییەکانی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، ڕایگەیاند کە بەرگری ئاسمانی زایۆنیستەکان داڕماون و لە هەمان کاتدا هێز و وردبینی مووشەکەکانی ئێران زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەلئەخبەری لوبنانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە زیانەکانی شەپۆلی بیستەمی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران کە دوێنێ ڕووی دا بە سەر ناوچە داگیرکراوەکان داوە و نووسیویەتی سەرەڕای سانسۆری توندی میدیایی لە ناوچە داگیرکراوەکان، ئەم هێرشانە لە توندترین هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بوون کە بەربڵاوی و کاولکاری بێ وێنەی بەجێهێشتووە.

ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحانووت ژمارەی مووشەکەکانی لەو هێرشانەدا بە ٣٥ مووشەک ڕاگەیاند.

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی نەیتوانی ڕێگری لە مووشەکەکانی ئێران بکات و ئەم مووشەکانە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئیسڕائیل کەوتنەخوەرەوە و وێرانکارییەکی بێ وێنەی بەجێهێشت.

News ID 55693

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha