AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢ ٠٧:٤٣

وەڵامی ئێران بە ئەمریکا زیرەکانە، نادیار و پەشیمانکەرەوە دەبێت

وەڵامی ئێران بە ئەمریکا زیرەکانە، نادیار و پەشیمانکەرەوە دەبێت

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی ئێران وتی: وەڵامی ئێران بە ئەمریکا زیرەکانە، نادیار و پەشیمانکەر دەبێت و هەیمەنە و دەسەڵاتی ئەمریکا تێکدەشکێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی خزریان، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، وتی: ئەوە دەستدرێژییە ئاشکرایەی دەوڵەتی ئەمریکا بە هێرشی سەربازیی ئەمریکا، تەنیا هەڵمەتێکی سەربازیی سەڵت نییە، بەڵکوو ئۆپەراسیۆنێکی ڕەوانی و سیاسیی بەربڵاوە بۆ گوشارخستنە سەر خەڵکی ئێران و لاوازکردنی ئیرادەی نەتەوەیی.

خزریان بە ئاماژە بەوەی کە لەوە بەدوا ئێران خۆی چۆنایەتیی وەڵامدانەوەکان دیاری دەکات، جەختی کرد: بێ گومان لەو وڵامەدا جێیەک بۆ قبووڵ‌کردنی هاوکێشەی داسەپاوە لە لایەن ئەمریکاوە نییە و کارێک دەکەین کە چیتر ئەمریکا ئیزنی ئەوە بە خۆی نەدات، دەستدرێژی بکات و ئێران کاردانەوەی ناکارای هەبێت.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی ئێران هەروەها جەختی لە هوشیارانە، نادیار بو پەشیمانکەربوونی وەڵامی ئێران کرد و وتیشی: ڕۆڵەکانی ئازای ئێران لە هێزی چەکداریدا، هەیمەنە و دەسەڵاتی ئەمریکا تێکدەشکێنن و ئەو پەیامە بە ئەمریکا دەدەن کە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئێران، تێچوویەکی چاوەروان‌نەکراوی بۆی هەیە.

News ID 55679

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha