AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١ ١٨:٣٧

7 ئەنگێزەی ترامپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران؛ لە ئۆپەراسیۆنی نمایشی تا هەڵاتنی بەرەو پێش

7 ئەنگێزەی ترامپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران؛ لە ئۆپەراسیۆنی نمایشی تا هەڵاتنی بەرەو پێش

لێکدانەوە سەرەتاییەکان نیشان دەدەن کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە وەدی‌هێنانی ئامانجە ڕاگەیێندراوەکانیدا شکستی هێناوە و زیاتر لەوەی ئۆپەراسیۆنێکی ڕاستەقینە بێت، جۆرێک هەڵمەتی نمایشی بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی ڕابڤردوو لە لێدوانێکدا لە هێرش‌کردنە سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران هەواڵی دا و ئیدعای کرد کە 3 بنکەی ناڤۆکیی بە تەواوەتی لەناو بردووە. ئەو ئامانج لەو هێرشانەی وەستاندنی توانای ئێران بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕاگەیاندووە و وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە، سەرکەوتنێکی گەورەی سەربازی بووە. هەر لەو پەیوەندییەدا بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەارسیۆنە پیرۆزبایی بە ترامپ وت.

بەوەشەوە ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە سەرەڕای شانتاژی پاگەندەیی ترامپ و نتانیاهۆ، دەرکەوتەکان نیشان دەدەن کە هێرشەکان بۆ سەر بنکەی ناڤۆکیی ئێران، زیانێکی لە ئاستی پاگەندە نتانیاهۆ و ترامپ‌ـیان پێنەگەیشتووە و پێدەچێ ئەو هێرشانە کە بە بۆمبهاوێژی بی 2 و مووشەکی تۆماهۆکی هاویشتراو لە ژێردەریاییەکانی ئەمریکاوە، زیاتر ئۆپەراسیۆنێکی نمایشی بووە و گرتە ڤیدئۆییەکان لە دۆخی بنکەی فۆردۆ، نیشاندەری هەلومەرجی ئاسایی ئەو شوێنەن و دانیشتووانی هاوێری بنکەکەش تەنیا ئاماژە بە بیستنی دەنگێکی لاوازی تەقینەوە لەو دەڤەرە دەکەن و ڕێگە پەیوەندییەکانی ئەو دامەزراوەیەش هەر ئێستا چالاکن و لەو سۆنگەوە تەنانەت میدیا ئەمریکاییەکان و ژمارێکی زۆر لە کارناسان هەمبەر بەو ئەنجام و دەسکەوتانەی سەرۆکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پاگەندەی بۆ دەکەن، لە گوماندان.

ئامانج و ئەنگێزەکانی ترامپ لەو هێرشە

1. شکستی هێرش و دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران کە بە پاڵپشتیی ئەمریکا ئەنجام درا و ئێران توانی پاش شوکی یەکەم، کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بگرێتە بندەستی و هەنگاو بنێتە فازی هێرشبەرانە.

2. ئێران هەڕەشەکانی ترامپ سەبارەت بە تەسلیم‌بوون و دەست‌کێشانەوە لە پلانی ئەتۆمیی خۆی قبووڵ نەکردووە و ڕایگەیاندووە کە بە هەر تێچوویەک درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دەدات.

3. پێشکەوتی پەیتا پەیتایی چەندایەتی و چۆنایەتی هێرشگەلی ئێرانی بۆ سەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە مووشەک و درۆنی جۆراوجۆر و بە پێکانی دروست و وردبینانەی بنکە و مۆڵگە گرینگەکانی سەربازی و هەواڵگری و ئەمنی و تێکنۆلۆژیی، کە سەرەڕای دابەزێنی بەرچاوی خەزێنە مووشەکییە پێوشوێن‌گرەکانی ڕژیمی زایۆنی و دەستەوەستانیی تەکنیکی سیستەمە پەدافەندییەکانی ئیسرائیل، ئەو ڕژیمەی تەواو لە بەرامبەر هەڕەشەی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی ئێران بێ‌بەرگری کردووە.

4. پەرەسەندنی پەیتایی توانستی سیستەمی بەرگریی ئێران لە بەرامبەر فرۆکە ئەمریکایی زایۆنییەکان و لەوان ئێف 35 کە بۆتە هۆی داکەوتنی تا ئێستای چەندین فرۆکەیان.

5. شکستی پیلانی ئەمریکی-زایۆنی بۆ ڕووخاندنی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاش دەستبەسەرکرانی تۆڕی سیسخۆرییان لە ناوخۆی ئێران و پاڵپشتیی بێهوێنەی گەلی ئێران لە سەرکردە و ڕێبەران و نیزامی کۆماری ئیسلامی.

6. تۆقانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لەو خاڵەی کە سەرکەوتنی ئێران لەو شەڕەدا ڕواڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەگۆڕێ و نەخشە ژێئۆپۆلیتیکی و هاوکێشەکانی پێکدادان بە ئاراستەی داڕشتنەوەدا دەبات.

7. گوشاری بەربڵاوی نتانیاهۆ و لۆبیی ئیسرائیل لە ئەمریکا بۆ سەرە دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە پێناو دەستێوەردانی سەربازی بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی.

بژێرەکانی بەردەم ئێران

بەوەشەوە "المیادین" لای وایە کە لە ئێستادا ئێران بژێرەگەلێکی جۆراوجۆری سەربازی و مەدەنی لە بەر دەتسدایە کە دەتوانێ شەپۆلێکی بەربڵاوی هێرشی مووشەکی دژی ئیسرائیل دەست پێ بکات و هەندێک هەڵمەتی پێشدەستانە و یاسایی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بگرێتە بەر.

لە لایەکی دیکەوە، ئەگەرچی ترامپ بە ئاشکرای هوشداری داوە کە لە ئەگەری کاردانەوە ئێرانییەکان بە هێرشەکانی، شەڕەکە تەشەنەدارتر دەبێت، بەڵام هاوکات فەرمانی بە زۆربەی هاوپەیمانانی خۆی داوە کە بۆ گەیشتن بە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان و پێشگری لە ئاڵۆزتر بوونی دۆخەکە، پەرە بە جموجۆڵە سیاسییەکانیان بدەن.

News ID 55674

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha