بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کەناڵی ئێکس سەبارەت بە کوشتنی منداڵانی ئێرانی لە لایەن ڕژیمی زایۆنیستی و پەلاماری نەخۆشخانەی منداڵانی حەکی تاران نووسی: ڕژیمی زایۆنی لە ماوەی سێ ڕۆژ لە دەسدرێژیی سەربازی بۆ سەر ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی ئێرانی کوشت و نەخۆشخانەیەکی منداڵانی کردە ئامانج.
وەک یایر گۆڵان، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل دانی بەوەداناوە، "کوشتنی منداڵان بۆ ئەوان کات بەسەربردنە".
Your Comment