به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپەڕی ئه‌لعه‌هد، رێکخراوی ئاسایشی گشتی لوبنان له دەستگیر کردنی "ئه‌حمه‌د راید" کەسی ژمارەیەک و "مسته‌فا ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌رف" پشتیوانی دارایی ئۆپۆراسیۆنی تیرۆریستی بورجی ئه‌لبەراجەنه له زاحییه‌ی به‌یرووت هه‌واڵی دا.
به‌م پێیه، ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌رف که به پاره‌یه‌کی زۆره‌وه گیراوه، دانی بەوەدا ناوە که بۆ پشتیوانی له تۆڕه تیرۆریستییه‌کان ده‌ستی داوه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی پاره و پشتیوانی دارایی.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش له قسه‌کانی خۆیدا وتوویه‌تی که که‌سه خۆکووژه‌که‌ی له سووریاوه بۆ باکووری لوبنان و دواتر بۆ زاحییه‌ی به‌یرووت گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌کتر دانی پێداناوه که فه‌رمانی له به‌رپرسێکی داعش له ناوبسووریاوه وه‌رگرتووه و تۆڕه تیرۆریستییه‌که‌یی ترابلۆس و به‌یرووتی رێبه‌ری کردووه.
شایانی باسه که له ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی پێنج شه‌مه شه‌و له ناوچه‌ی زاحییه‌ی به‌یرووت، لانی که‌م ۴۳ که‌س کوژران و ۲۳۹ که‌س بریندار بوون.
بۆچوونی ئێوە