بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
مەجید فەرشی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان وتی: لە دەوروبەری کاژێر ١٥:٣٠ی پاش نیوەڕۆ، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەکانی شاری تەبرێز بیسترا کە پێوەندیی بە تێکهەڵچوونی بەرگری ئاسمانی لەگەڵ هێرشبەرانی ڕژیمی زایۆنیستی هەبووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تا ئێستا هەژدە هاووڵاتی لەو پارێزگایە لە کاتی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیدا شەهید بوونە و تا ئێستا 35 کەس بریندارن.
Your Comment