بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، کاروانی "پایەداری" کە ڕۆژی دووشەممە و بە مەبەستی شکاندنی گەمارۆی غەزە لە توونێسەوە بەرەو ئەو کەرتە وەڕێکەوتووە، ئەوڕۆ گەیشتە شاری زاوایەی لیبیا و لە لایەن دانیشتووانی ئەو شارەوە پێسوازییان لێ کرا.
ئەم کاروانە کە پێکهاتووە لە 20 پاس و 350 ئۆتۆمبیل و زیاتر لە 1500 کەس لە خەڵکی توونێس، ئەلجەزایر، مەراکێش، مووریتانی و لیبیا، بڕیارە لە درێژەدا بەرەوا ترابلێس بڕوات و پاش تێپەڕین لە شاری میسرانە، لە ڕێگەی ڕێڕەوگەی "ئەمساعید" بچێتە وڵاتی میسر و دواجار لە ڕێگەی قاهیرەوە، بگاتە ڕێڕەوگەی ئەرفەح.
Your Comment