بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیاگۆ ئەڤیلا چالاکوانی بەڕازیلی کە لەگەڵ ١١ چالاکوانی دیکەی ناو پاپۆڕی مادلین هەوڵیان دا گەمارۆی کەرتی غەززە بشکێنن بەڵام ڕووبەڕووی هێرشی ئیسرائیل بووەوە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن گرتووە.
تا ئێستا چوار لەو چالاکوانانە لەلایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە لە ناوچەکە دەرکراون و چالاکوانانی دیکەش ڕایانگەیاندووە کە ئەو بەڵێننامەیە قبووڵ ناکەن کە تەلئەبیب داوای لێکردووە واژۆ بکەن.
ئەو هەشت چالاکوانە دوێنێ لە دادگایەکی شاری ڕامەڵڵا لە ناوچە داگیرکراوەکان ئامادەبوون. لە میانی دانیشتنەکەدا چالاکوانان جەختیان لەوە کردەوە کە کارەکەی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ دەستگیرکردنیان نایاساییە و ئەوان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی یاسایی خۆیان بۆ یارمەتیدانی خەڵکی غەززە مامەڵەیان کردووە.
چالاکوانانی لایەنگری فەلەستین ڕایانگەیاند کە بارودۆخی ئەو زیندانەی کە تێیدان زۆر نالەبارە، نەک تەنها بوونی بەربڵاوی مێروو لە زیندانەکەدا، بەڵکوو نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە و خۆراکیش.
Your Comment