AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٠ ١٢:٥٣

بەرەیەکی نوێ لە شەڕی نەوتیی بەغدا-هەولێر کراوەتەوە

بەرەیەکی نوێ لە شەڕی نەوتیی بەغدا-هەولێر کراوەتەوە

دەزگای هەواڵی شەفەق لە ڕاپۆرتێکدا ئاوڕی لە پاشهاتەکانی گرێبەستی 110 ملیاردیی دەوڵەتی هەرێم بۆ گەشەدان بە کێڵگەکانی گاز لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکاییەکان، سەرەڕای وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغدا و قەیرانی دارایی لەو ناوچەدا کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ئابووری: بۆ زیاتر لە 2 ساڵ پاش وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە پێی بڕیاری دادگەی نێودەوڵەتی تێدەپەڕێت، ناکۆکیی بەغدا و هەولێر بە هۆی دوو گرێبەستی نەوتی و گازیی 110 ملیاردی دەوڵەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکاییەکان، دیسان تەشەنەدارتر بووە؛ گرێبەستێک کە لە میانەی سەفەری فەرمیی مەسروور بارزانی سەرۆک‌وەزیرانی هەرێم بۆ واشنتۆن و لە پێناو پەرەدان بە کێڵگە گازییە ستراتژیکییەکانی پارێزگای سلێمانی واژۆ کرا.

ئەو دوو کۆمپانیایە بریتین لە "HKN Energy" کە لە ساڵی 2007ـه‌وە لە هەرێم چالاکە و لەسەدا 62ی پشکی کێڵگەی سەرسەنگی لە هەرێمی کوردستان لە بندەستدایە و تا ئێستا زیاتر لە 63 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە کێڵگەکانی "سوارە تیکە" و "ڕۆژهەڵاتی سورە تیکەی" هەڵگواستووە، و کۆمپانیای "WesternZagros" کە لە کەڵگەریدا جێگرە و لە ساڵی 2005ـه‌وە لە هەرێمی کوردستاندا چالاکە و زیاتر لە یەک ملیارد دۆلار لەو ناوچەدا سەرمایەدانەری کردووە و داراییە سەرەکییەکانی بریتین لە کێڵگەکانی "کوردە میر" و "گەرمیان"ـه کە بە شیوەی پەنگراو نزیکەی 5 تریلیۆن فووتی سێ‌جا گازی سروشتی و 900 ملیۆن بەرمیلی نەوتی تێدایە.

بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی هەرێم، کێڵگەکانی "میران" و "تۆپخانە-کوردەمیر" کە بابەتی ئەم گرێبەستەن، دەتوانن شەووڕۆژی کارەبای هەرێم دابین و تەنانەت زێدەکەیشی هەناردەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بکەن.

نهێمی وزە لە بەرامبەر بەغدا

کۆڤەند شێروانی، پسپۆڕی بواری نەوت، بە ئاماژە بەوەی کە ئەم پڕۆژەیە تەنیا پرسێکی ئابووری نییە، بە شەفەق‌نیووزی ڕاگەیاند کە "پڕۆژەکە ئامرزاێکن بۆ گوشار و نهێمی سیاسی لە بەرامبەر بەغدا و ئەگەر ڕاپەڕێندرێت، دەتوانێ ئینتیمای هەرێم بە سووتەمەنی هاوردەی لە ئێرانەوە کەم بکاتەوە و پێگەی ململانێی هەولێر لە دانوستانەکاندا بەرزتر بکاتەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لەو گرێبەستە وەک هەنگاوێک بۆ تۆکمەی سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزەدا پێشوازی کردووە و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەوبارەیەوە دەڵێت: ئێمە بەغدا و هەولێرمان هان داوە بۆ دەسپێکی بەپەلەی هاوکاری لە بواری بەرهەم‌هێنانی گاز.

کەچی دوکتۆر پۆل سالیوان، پسپۆڕی بواری وزە لە زانکۆی جان هاپکینز لای وایە: "ئەو جۆرە گرێبەستانە لەگەڵ کۆمپانیاگەلی ئەمریکی، نیشاندەری نزیکیی زیاتری هەرێمی کوردستان بە واشنتۆن لە بوارە گرینگەکانە و دەتوانێ هەڵگری جۆرێک پاڵپشتیی وێڕایی ئەمریکا لە هەرێمیش بێت". کەچی بەوەشەوە هوشدار دەدا کە لە ئەگەری نەبوونی یاسای فیدراڵی نەوت و گاز، ئەو کارە دەتوانێ ببێتە هۆی تەشەنەدارتربوونی قەیرانەکانی بەغدا و هەولێر.

کاردانەوەی توندی بەغدا

دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بەڵام لە کاردانەوەیەکی تونددا، ئەو گرێبەستانەی پووچ و بەری لە بەهای یاسایی زانی و وەزارەتی نەوتی عێراق لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە واژۆی گرێبەستە یەک‌لایەنەکان لەگەڵ هەرێم، پێشێل‌کردنی یاساگەلی عێراق و شەرعییەتی دەوڵەتی فیدراڵە.

بەپێی لێکدانەوەی بەغدا، هەرێمی کوردستان بۆی نییە بە شیوەی سەربەخۆ و لە کاتێکدا دەوڵەتێکی کاتی ئیدارەی دەکات، بەرپرسایەتییەکی لەو ئاستە لە ئەستۆ بگرێت؛ چونکە ئەگەری تێوەگلاندنی دەوڵەتانی دواتری بەدواوەیە.

هاوکات چەند حزبی سەر بە چوارچیوەی هاوئاهەنگی‌ـش ئەم کارەی هەرێمیان بە جۆرێک "پێشێلکردنی ڕێککەوتننامە دووقۆڵییەکان" زانیوە و هوشداریان داوە کە هەنگاوی لەو جۆرە دەتوانێ دەرگا لە ڕووی دانوستانە هاوپەیوەندەکان بە بوودجە و هاوکاریی یاسادانەرانە دابخات.

بەرگریی هەرێم و قەیرانی مووچە

لە بەرامبەردا بەرپرسانی هەرێم وێڕای لایەنگری لەو گرێبەستانە وەک گەڕەنتیی سەقامگیریی وزە و پاوەجێی دارایی، جەختیان لەوە کردووە کە هەرێم بە هۆی دواکەوتنی بەردەوامی پێدانی مووچە لە بەغدا و وەستاندنی هەناردەی نەوت، جگە لە گرتنەبەری ڕێگەچارەی سەربەخۆ، ڕێگەچارەیەکی تر نەبووە.

هەرێم لە مارچی 2023ـه‌وە کە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی بە قازانجی بەغدا دژی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا حوکمی دا، تووشی قەیرانی نەخدینەیی هاتووە و زیاتر لە 20 ملیارد دۆلار داهاتی پەنگراوی خۆی لەدەست داوە و لە ئێستادا تەنانەت ناتوانێ مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نەداوە و پێناچێ بتوانێ هی ئەم مانگەش (مەی) بدات.

قەیرانی دەستوور و بۆشایی یاسایی

لە دڵی ئەم ناکۆکییە، بۆشایی نەبوونی یاسای کۆگری فیدراڵی نەوت و گاز بەرچاوە. بڕگەی 112ی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005، خوازیاری بەڕێوەبەریی هاوبەشی سەرجاوە سروشتییەکانی نێوان بەغدا و ناوچەکانی تری عێراق بووە، بەلام نەبوونی یاسای بەڕیوەبەریی بۆتە هۆی ئەوەی هەر دوو لا، لێکدانەوەی جیاوازی خۆیان لەو ماددەیە بێت.

کارناسان لەو باوەڕەن کە تاقە ڕێگەچارەی بەرزخایەن، پەسندکرانی یاساکی کۆگری فیدراڵ بۆ پرسی نەوت و گازە کە بتوانێ هاوکێشەیەک لە نێوان یاسای ناوچەکان و جاودێریی دەوڵەتی ناوەندی ساز بدات.

News ID 55353

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha