بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، دەیان چالاکی مەدەنی و پاڵپشتی خەڵکی فەلەستین لە گۆڕەپانی کۆماری پاریس خۆپیشاندانی خۆویستانەیان بەڕێوە برد و بە هەڵدانی دروشمگەلێک خوازیاری ئازادیی دانیشتووانی پاپۆرەی مادلین و کۆتایی گەمارۆی کەرتی غەزە بوون.
هاوکات سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیکی فەڕەنسا بە "الجزیرە"ی ڕاگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی و هوشداردان بە لایەنی زایۆنی بۆ مەترسییە شیمانەکان هەمبەر بە هاووڵاتیانی فەڕەنسیی ناو پاپۆرەی مادلین، خوازیاری ئازادکرانی خێرایان و پێدانی مۆڵەتی گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی ئەو پاپۆرە بە کەرتی غەزە بووە.
Your Comment