AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٨ ١٩:١٠

پاپۆرەی مادلین گەیشتە 160 مایلیی غەزە

پاپۆرەی مادلین گەیشتە 160 مایلیی غەزە

سەرەڕای بێدەنگی و دەستەوەستانی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان هەمبەر بە کۆمەڵکوژییەکان لە کەرتی غەزە، پاپۆرەی مادلین، سەرە بە هاوپەیمانی "پاپۆرەوانیی ئازاد" لە هەنگاوێکی هێمایین بۆ بەزاندنی گەمارۆی ئەو کەرتە، گەیشتە 160 مایلیی غەزە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش زیاتر لە 20 مانگ دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەزە و شەهیدبوونی 54 هەزار و 880 کەس لە دانیشتووانی کەرتە بەپێی نوێترین ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، و سەرەڕای بێدەنگی و دەستەوەستانی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان هەمبەر بەو جەنایەتە بە دەستی ڕژیمی زایۆنی، لە هەنگاوێکی هێمایین و بۆ بەزاندنی گەمارۆی ئەو کەرتە، پاپۆر و یەختی "مادلین" سەر بە هاوپەیمانی "پاپۆرەوانی ئازادی" لە بەندەری کاتانیای باشووری ئیتلایوە بەرەو کەرتی غەزە وەڕێکەوتووە.

ئەم پاپۆرە بە درێژایی 18 مەتر، هەڵگری 12 چالاکی نێودەوڵەتی و لەوان گێرتا تۆنبێرگ چالاکی ژینگەی سویدی و لیام کانینگهام ئەکتەری ئیرلەندی، بە هەڵگرتنی یەک تۆن یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی وەک خوراک و دەرمان و جیهازاتی پزشکی، لە سەرەتای مانگی ژوئەنی ئەمساڵی زایینی بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان وەڕێکەوتووە و ئێستا گەیشتۆتە 160 مایلی دەریایی لە کەرتی غەزە و ئەگەری ئەوە هەیە بەیانی بگاتە ئەو کەرتە.

هاوکات ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە سێ پاپۆرە و چەندین درۆنی ئیسرائیلی پێشگری لە گەیشتنی یەختی "مادلین" دەکەن و یێسرائیل کاتزی وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاندووە کە فەرمانی بە ئەرتەشی زایۆنی داوە، ڕێگە بە گەیشتنی مادلین بە غەزە نەدەن، چونکە ئێمە ئیزن بە کەس نادەین گەمارۆی غەزە بشکێنێت.

لە لایەکی ترەوە، 200 پەرلەمانتاری ئەورووپی بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی ئاوەڵڵا، داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە گەیشتنی هێمنانەی پاپۆرەی مادلین بە ئاوەکانی غەزە دەستەبەر بکەن.

پاپۆرەی مادلین گەیشتە 160 مایلیی غەزە

News ID 55333

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha