بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور مێهرزاد، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: هاوکاتی گەیشتنی ڕۆژی جیهانی پیشەی دەستی و لە پێناو پاراستن و پەرەدان بە میراتی فەرهەنگیی دەوڵەمەندی کوردستان، لە ڕۆژی یەکشەممە (18ی جۆزەردان) پیشانگایەکی مۆد و جلوبەرگی کوردی لە ژێر ناوی "لە ڕابردووەوە تا ئەوڕۆ" بۆ ماوەیەک یەک حەوتە لە ماڵی کورد لە شاری سنە دەکرێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەم پیشانگایە کە بە ئامانجی ناساندن و پەرەدان بە جلوبەرگی ڕەسەن و ڕازاوە و پۆشراوەی ژن و پیاوی کوردی لە درێژەی مێژوو بەڕیوە دەچێت.
Your Comment