بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێرکۆ مامئاقا وێنەگری بۆکان بە ناردنی وێنەی کوڕێکی منداڵ کە چەند جووجکەی پێیە، میداڵیای زێڕی ناوەندی هونەری سیلەی تورکیا(Sille Sanat Sarayı Gold Medal)ی بۆ بەشی منداڵان بردەوە.
هەروەها ئەم وێنەگرە، توانی خەڵاتی تایبەتیی ئەنجومەنی وێنەگرانی هونەری بەنین ناسراو بە ئانافاب(ANAPHAB Special Award) لە هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وێنەگرانی بەنین بە چاودێریی فیاپی فەڕەنسا مسۆگەر بکات.
Your Comment