بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان(دەمپارتی) لە کۆبوونەوەی گرووپیی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، وێڕای ئاماژە بە دیداری ئەمدواییەی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوقەی نەتەوەپەرەستی تورکیا(مەهەپە) و تەرکیزی لەسەر درێژەی پەیوەندییەکان، وتی: ڕۆژهەڵاتی ناوین لە گۆڕاندایە و ئەکتەرانی شوێنگۆڕکێ دەکەن و هاوکێشە کۆنەکان تێکدەڕووخێن. لە دۆخێکی ئاوادا ئێمە ئەگەر بواری خۆمان دیاری نەکەین، دیتران چارەنووسی ئێمە دەنووسن.
وتیشی: ئێمە دەڵێن بواری ئێمە لە لایەن خەڵکی تورکیاوە داڕێژرێت؛ نە ئیمپریالیزم و نە سەرەڕۆیی ناوخۆیی. ئێمە کۆمارێکی دیموکراتیکمان دەوێ کە تێیدا کورد، عەلەوی، تورک و سوننە یەکسان بن. ئەگەر ئێمە پشت بە یەکتر نەبەستین، چارەنووسمان دەبێتەوە بە خوێن و فرمیسک.
بەکرهان بە ئاماژە بە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان وەک هەلێکی دووبارە بۆ خەڵکی ناوچەکە لە پێناو نووسینەوەی سناریۆی خۆیان، جەختی کرد: ئێمە دەبێ سناریۆی دیموکراسی، یەکسانی و هاوژینی دابهێنین. چونکە لە کۆمەڵگایەکدا دەژین کە بەرەوڕووی قەیرانی متمانەیە و بێ متمانە هیچ پڕۆسەیەک پێش ناکەوێت. بۆیە ئەم متمانەیە دەبێ بە هەنگاوی کردەکی لە لایەن دەوڵەت، ئۆپۆزیسیۆن و هەموو هێزەکان داڕێژرێتەوە.
Your Comment