AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٤ ١٧:٥٠

تورکیا بنکەی ئاسمانی و دەریایی لە سووریا دەکاتەوە

تورکیا بنکەی ئاسمانی و دەریایی لە سووریا دەکاتەوە

سەرچاوەکانی تورکیا لە جموجۆڵی ئەو وڵاتە بۆ چێکردنی بنکەی سەربازی و ئاسمانی لە سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، میدیاکانی تورکیا بە گێرانەوە لە هەندێک سەرچاوەی ئەمنیی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند کە ئەنقەرە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، خەریکی پلان‌داڕشتن بۆ چێکردنی بنکەگەلی سەربازی لە سووریایە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئەنقەرە سەرەڕای یارمەتیدانی بەرپرسانی سووریا لە بواری ڕێکخستنی ئەرتەش و هێزی ئەمنیی، بڕیارە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی داعش، بنکەیەکی ئاسمانی و بنکەیەکی دەریایی لە سووریادا بکاتەوە.

هەروەها سەرچاوەکانی تورکیا ڕاشیانگەیاند کە دیداری شیمانەیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەتوانێ یارمەتیدەری چارەسەریی هەندێک لە پرسە سەرەکییەکانی قەیرانی سووریا بێت.

News ID 55162

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha