بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلشەرق وتی: پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران پرسێکی بنەڕەتی و بنەماییە. دەستکەوتێکی گەورەی زانستی لە بوارێکی زۆر پێچراوە کە زانایانی ئێران بەدەستیان هێناوە.
ناوبراو درێژەی دا: پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئێران هاوردەیی نییە و لە شوێنێکەوە هاوردە ناکرێت، بەڵکوو خۆمان بەرهەمی دەهێنین؛ کەواتە بۆ خەڵکی ئێران بایەخێکی زۆری هەیە.
بەتایبەتی کە ئێمە بەهۆی پیتاندنی چەندین ساڵە گەمارۆ دراوین و خەڵکی ئێران ئازاریان چێشتووە بە هۆی ئەو پیتاندنەوە. لە هەمووی گرینگتر ئەوەیە کە ژمارەیەک لە زاناکانمان بەهۆی ڕؤڵگێڕان لە پیتاندنی ئۆرانیۆم تیرۆر کراون و شەهید بوون. بۆیە خوێنی شەهیدەکانمان لە پێی پیتاندنە و بە هیچ لەونێک چاوپۆشی لێناکەین.
عێراقچی: ئەمریکا و ئەورووپا ئەم دۆخەی ئێستایان دروست کردوووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەم دۆخەی ئێستا تێیداین بە هیچ لەونێک ئێران تێیدا تاوانبار نییە، تاوانبار ئەمرریکایە کە لە ڕێککەوتنە پێشووەکە چووە دەرەوە و وڵاتانی ئەورووپین کە نەیانتوانی چوونە دەرەوەی ئەمریکا قەرەبوو بکەنەوە، لە حاڵێکدا ئێمە لەسەر بەڵێنەکانمان ماینەوە تا کاتێک کە ئەوان نەیانتوانی بەرژەوەندییەکانی ئێران بپارێزن ئەو کات بوو کە ئێمەش وردە وردە لە بەڵێنەکانمان کەم کردەوە.
ئێستاش هەڕەشە لە ئێران بۆ بەکارهێنانی میکانزیمی پەلەپیتکە یان سنەپ بەک تەواو نالۆژیکە و لایەنی مافی و سیاسی نییە و لە ڕوانگەی ئێمەوە گەڵەیەکی گەورەیە کە ئەورووپییەکان بەدوایدان.
بەدڵنیاییەوە ئەورووپا ئەبێ لێکەوتەکانی ئەو هەوڵە قبووڵ بکات.
عێڕاقچی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ عەرەبستان لە دۆخێکی زۆر باشدایە
سەید عەباس عێراقچی وتی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ عەرەبستان لە ئێستادا لە دۆخێکی زۆر باشە، لە ئەو کاتەوە کە پێوەندییەکانمان دەست پێکردەوە بەباشی هاوکاری یەکتر دەکەین و لە سەر پرسەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامیش خاڵی هاوبەشمان هەیە.
Your Comment