AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٨ ١٢:٥٦

جۆلانی بە نهێنی چووەتە ئیسڕائیل

جۆلانی بە نهێنی چووەتە ئیسڕائیل

ڕۆژنامەیەکی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئەبو محەممەد ئەلجولانی لە مانگی ڕابردوودا گەشتێکی نهێنی بۆ ناوچە داگیرکراوەکان ڕۆیشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی هارەتس بە زمانی عیبری نووسیویەتی کە سەرچاوە سوورییەکان باسیان لەوە کردووە کە شاندێکی حکوومەتی سووریا بە سەرۆکایەتیی جۆلانی لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا بۆ کردنەوەی هێڵی پێوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕژیم چوونەتە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

هەروەها شاندەکە بەرپرسێکی باڵای بەرگری و ژمارەیەک کەسایەتی پارێزگای قونەیترە لەخۆگرتبوو.

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، میرنشینەکان هێڵێکی نهێنی دیپلۆماسی و پەیوەندی لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و حکومەتی سووریا دامەزراندووە.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی ئەم سەفەرە یان دیدارەکانی ئەبو محەممەد ئەلجولانی لەگەڵ بەرپرسانی زایۆنیستی لەم سەفەرەدا بڵاونەکراوەتەوە.

News ID 55067

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha