بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆڕبەندی نێونەتەوەیی وتووێژی تاران بەناونیشانی "ئاژانسی ناوچەیی لە نەزمی جیهانی یان نائارامی"، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 28 و 29ی گوڵانی 2025 بە سەرپەرشتی دوکتور عەباس عێراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و بە بەشداری نزیکەی 200 میوان لە 53 وڵاتی جیهان بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جۆراوجۆر، شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، شاندی بیانی لە ئەمریکای باکوور، ئەورووپا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، بەرپرسانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، تورکیا، ئەرمینیا، هیندستان، ژاپۆن، چین، ڕووسیا، سعودیە، عێراق، و وڵاتانی کەنداوی فارس، لەوانە؛ وەزیرانی دەرەوە، نوێنەری تایبەتی حکومەتەکان لەسەر ئاستی وەزارەت، جێگرەکان، بڕیاردەرەکان، کەسایەتییە دیارەکان، باڵیۆز، نوێنەری دیپلۆماسی، شارەزایانی نێودەوڵەتی و هتد بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ناوەندی لێکۆڵینەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە لە تاران وتووێژ دەکەن.
Your Comment