AP ١٤٠٤ گوڵان ١٣ ١٨:١٧

کاردانەوەی ئێران بە هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر سووریا

کاردانەوەی ئێران بە هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر سووریا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی نوێی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر سووریای ئیدانە کرد و خوازیاری کاردانەوەی کۆمەڵگای جیهانی بە تایبەت وڵاتانی ناوچە دژی جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشە سەربازییەکانی ڕژیمی سەربازی بۆ ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریا و بوردومان و خاپوورکردنی بنکەگەلی بەرگری و دامەزراوە ناسەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە دیمەشق، لازقیە، ئەدلەب، حما، قەنیترە و دەرعای بە توندی ئیدانە کرد.

ناوبراو جەختیشی کرد: ئەوڕۆ بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە کە ئامانجی سەرەکیی ڕژیمی داگیرکەر، لەناوبردنی توانستی بەرگری، ئابووری و ژێرخانیی سووریا وەک وڵاتێکی سەربەخۆیە، بۆوەی بتوانێ پەیجووری ئامانجە شەڕئاژۆییەکانی خۆی لەو وڵاتە و ناوچەدا بێت و لە پەناشیەوە درێژە بە کۆمەڵکوژی و داگیرکارییەکانی لە فەلەستین و لوبناندا بدات.

بەقایی بە بیرهێنانەوەی هەڵوێستی هەمێشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ زەروورەتی پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی، سەروەری و سەربەرزیی دەوڵەت و گەلی سووریا وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و گرنگ لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، خوازیاری هەست بە بەرپرسایەتیی کۆمەڵگای جیهانی، وڵاتانی ناوچە و هەموو لایەنە داشدارەکان لە دۆخی ئێستای سووریا و هەڵویست‌گرتنیان هەمبەر بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بوو.

News ID 54882

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha