AP ١٤٠٤ گوڵان ١٢ ٠٩:٣٨

قەدەغەی چالاکی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە عێراق

قەدەغەی چالاکی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە عێراق

دەوڵەتی عێڕاق لە درێژەی پاڵپشتی لە ئاسایش ئێران، چالاکی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە ئەو وڵاتەی قەدەغە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، دەوڵەتی عێراق بە تەمایە بە مەبەستی پەرەپێدان بە هاوکارییە ئەمنی و بەرگرییەکان لەگەڵ تاران، پارت و گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە خاکی عێراق قەدەغە بکات.

بەم پێیە و بە پێی بڕیاری ناوەندی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لە دریژەی پەرەپێدان بە هاوکارییەکانی بەغدا و تاران و بە مەبەستی تۆکمە کردنەویە سنوورەکان و پێوەندی دوولایەنە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، چالاکی گرووپ و پارتە جیاجیاکانی ئێران لە خاکی عێراق قەدەغە دەکرێت.

هەروەها هاتووە کە فەرمانگەلێک بۆ ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکان، ئیدارەی دەروازە سنوورییەکان و حکومەتی هەرێم دراوە تا هەوڵی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە بدەن.

ئەو بڕیارە بریتیە لە داخستنی ناوەندەکانی ئەو گرووپانە و ڕێگری لە هەر جۆرە چالاکییەکی سیاسی، مێدیایی و سەربازی، ڕێگری لە بەکارهێنانی خاکی عێڕاق وەکوو بنکەیەک بۆ هاندان یان ئەنجامی هێرش بۆ سەر ئێران، چڕ کردنەوەی چاوەدێری بەسەر ناوچە سنووریەکان، بەتایبەتی ناوچە کوێستانییەکان و تۆکمە کردنەوەی هاوئاهەنگی ئەمنیەتی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ جێبەجێ کردنی هەمەلایەنەی ئەو بڕیارە.





News ID 54865

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha