بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە ڕووداوی تەقینەوەی بەندەر ڕەجایی، ٦ فەرمانی گرنگی قەزایی دەرکرا کە بریتین لە:
1. فەرمانی تایبەتیی سەرۆکی دەزگای داد بە دادستێنی گشتیی وڵات بۆ ناسین و سزادانی یاسایی تاوانبارانی شیمانەیی ڕووداوەکە.
2. فەرمانی سەرۆکی عەدلیە، بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕوون و ڕاستی ڕای گشتی و پێشگری لە دەنگۆسازی.
3. فەرمانی سەرۆکی گشتیی دادستێنی پارێزگای هورمۆزگان بۆ گەیاندنی خزمەتی دەرمانی و پزیشکی یاسایی بە برینداران.
4. داواکاری لە بیمەکان و ئۆتۆمبیلسازان بۆ قەرەبوو زیانی بەرکەوتووی ئۆتۆمبیل و دارایی خەڵکی.
5. لێکدانەوی هەر جۆرە تاوان و دەستهەبوون و کەمکاریی شیمانەیی بەڕیوەبەرانی هاوپەیوەند بەو ڕووداوە.
6. دەرکرانی فەرمانی تایبەتی بۆ پێشگری لە هەر جۆرە ئاڵۆزییەک لە چالاکییەکانی بەندەری شەهید ڕەجایی.
Your Comment