AP ١٤٠٤ گوڵان ٢ ١٠:٣٤

دەستگیرکردنی ڕێبەرانی فەلەستین لە سووریا

دەستگیرکردنی ڕێبەرانی فەلەستین لە سووریا

سەرچاوە فەلەستینییەکان باسیان لە دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە سووریا کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توخمەکانی پەیوەست بە تیرۆریستانی حوکمڕانی سووریا دوو سەرکردەی فەلەستینیان دەستبەسەر کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، خالد خالد، بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس لە سووریا و ئەبوو عەلی یاسر، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی بزووتنەوەکە لە دیمەشق دەستبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەرکردەکانی فەلەستین و عەرەب لە ناوخۆ و دەرەوەی سووریا کار بۆ ئازادکردنی ئەو دوو کەسە دەکەن.

ئەمە یەکەمجارە کە سەرکردەکانی فەلەستین لە سووریا دەستگیر بکرێن.

13 گرووپی فەلەستینی بنکەیان لە سووریا هەیە و هەندێکیان ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی تیرۆریستیی جۆڵانی وەڵامی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەم وڵاتە ناداتەوە.

News ID 54725

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha